ڕه‌نگه زۆربه‌مان ئه‌و پرسیاره‌مان ڕووبه‌ڕوو كرابێته‌وه، یان به خه‌یاڵماندا هاتبێت، ئاخۆ چ حیكمه‌تێك له دیاریكردنی كاته‌كانی نوێژدا هه‌یه..؟!، به‌وه‌ی هه‌ر نوێژێك له كاتێكی دیاریكراودایه و، دابه‌شكردنه‌كه جێی سه‌رنج و تێڕامانه!.
لێره‌دا ده‌توانین ئه‌و حیكمه‌ته بدۆزینه‌وه و بۆ ڕای گشتی موسڵمانان ڕوونیان بكه‌ینه‌وه، له‌و هه‌نگاوه‌شماندا پشتمانبه‌ستووه به ده‌لاله‌ت و ناوه‌ڕۆكی زنجیره‌یه‌ك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (دخ)، له‌وانه‌شه نهێنی زیاتر و حیكمه‌تی زۆرتر له‌و ڕووه‌وه هه‌بن، هه‌ر خودای گه‌وره‌ش زانیاری زیاتر و ته‌واوی له سه‌ر ئه‌و حیكمه‌ته هه‌یه.
|| نوێژی به‌یانی: پێغه‌مبه‌رمان موحەممەد (دخ) له فه‌رمووده‌یه‌كییدا فه‌رموویه‌تی: خۆر له نێوان هه‌ردوو قۆچه‌كه‌ی شه‌یتان هه‌ڵدێت و هه‌موو كافرێكی خۆرپه‌رست كڕنووشی بۆ ده‌بات، بۆیه هه‌ر ئیماندارێك بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ نوێژی به‌یانی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات، خودای گه‌وره دوو به‌ڕائه‌تی پێده‌به‌خشێت، به‌ڕائه‌تێك له ئاگر، به‌ڕائه‌تێك له دووڕوویی.
|| نوێژی نیوه‌ڕۆ: له‌و كاته‌دا ئاگری دۆزه‌خ خۆشده‌كرێت، بۆیه هه‌ر ئیماندارێك له‌و كاته‌دا نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامبدات، خودای گه‌وره بڵێسه‌كانی ئاگری دۆزه‌خ له سه‌ر ئه‌و حه‌ڕام ده‌كات له ڕۆژی دواییدا.
|| نوێژی عه‌سر: له‌و كاته‌دا بوو كه ئاده‌م پێغه‌مبه‌ری (سڵاوی خوای له سه‌ر بێت) له به‌ری دره‌خته‌كه‌ی خوارد له به‌هه‌شت، بۆیه هه‌ر یه‌كێك له‌و وه‌خته‌دا نوێژی عه‌سر ئه‌نجامبدات، ئه‌وا له گوناهه‌كانی پاک دەبێتەوە وه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌دایكبووه.
|| نوێژی مه‌غریب: له‌و كاته‌دا بوو، كه خودای گه‌وره ته‌وبه‌ی ئاده‌م پێغه‌مبه‌ری (سڵاوی خوای له سه‌ر بێت) قه‌بوڵكرد، بۆیه هه‌ر یه‌كێك له‌و وه‌خته‌دا نوێژی مه‌غریب ئه‌نجامبدات، ئینجا داوای شتێك له خودای گه‌وره بكات، ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌و شته‌ی پێده‌به‌خشێت.
|| نوێژی عیشا: له گۆڕدا تاریكاییه‌ك هه‌یه، له ڕۆژی دواییش تاریكاییه‌ك هه‌یه، بۆیه هه‌ر ئیماندارێك له تاریكایی شه‌ودا بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی عیشا بڕوات، خوای گه‌وره ئه‌وه له سه‌ری حه‌ڕام ده‌كات كه ببێته سووته‌مه‌نی دۆزه‌خ و، ڕووناكییه‌كی پێده‌به‌خشێت كه به‌هۆیه‌وه به سه‌ر پردی (صراط) تێبپه‌ڕێت، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (دخ) فه‌رموویه‌تی: نوێژی عیشا ئه‌و نوێژه‌یه، كه پێغه‌مبه‌رانی پێش من ئه‌نجامدراوه.
خوای گەورە بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق