توێژه‌ره كۆرییه‌كان له زانكۆی (سیئۆلی نیشتیمانی)، ئه‌وه ڕاستییه‌یان دۆزییه‌وه، كه جگه‌ره‌كێشان به ڕێژه‌ی (20) جگه‌ره له هه‌ر ڕۆژێكدا، كه‌سی جگه‌ره‌كێش سێ ئه‌وه‌نده زیاتر تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك ده‌كات كه ببێته هۆی مردن، به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی کە جگه‌ره‌كێش نین.
توێژه‌ره‌كان له كۆریای باشوور له ساڵانی نێوان (2002-2004)، ته‌ماشای (426) حاڵه‌تی خوێنبه‌ربوونی مێشكیان كردووه، دواتر، هه‌ڵساون به به‌راوردكردنی ئه‌و نه‌خۆشانه به گروپێكی (426) كه‌سی له هه‌مان ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زدا كه تووشی ئه‌و خوێنبه‌ربوونه نه‌هاتوون.
له ئه‌نجامدا، ئەوە ڕوون بۆته‌وه، كه جگه‌ره‌كێشه‌كان، زۆرتر تووشی حاڵه‌تی خوێنبه‌ربوونی مێشك ده‌بن، به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێش نین، وه هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش ڕوون بۆته‌وه، كه هه‌ر كاتێك جگه‌ره‌كێشانه‌كه زیاتر بێت، مه‌ترسییه‌كه لای ئه‌وان زیاتر ده‌بێت.
وه به له‌به‌رچاوگرتنی فاكته‌ره‌كانی تر، وه‌كو به‌كارهێنانی خوێ و كێشی له‌ش و شه‌كره، ئه‌وه ئاشكرا بووه، كه جگه‌ره‌كێشه‌كان، به ڕێژه‌ی زیاتر لە (2,48) جار ، تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك ده‌بن، به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و کەسانه‌ی کە جگه‌ره‌كێش نین.
هه‌روه‌ها، وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ، لانیكه‌م مه‌ترسییه‌كه به ڕێژه‌ی (59%) داده‌به‌زێنێت، وه ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی چڕ جگه‌ره ده‌كێشن، به‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و جگه‌رانه‌ی له هه‌ر ڕۆژێكدا ده‌یانكێشن له (20) جگه‌ره زیاتره، ئه‌وا بە ڕێژەی زیاتر له (2,3) جار، تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك ده‌بن، به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و کەسانه‌ی له ژیانیاندا جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه.

إرسال تعليق