Ads (728x90)

٤٥ ساڵە خانووێك لەسەر بەردە لە ناوەڕاستی ڕووبارێك
لانیکەم، لەمەودوا جیرانەکە هەراسانت ناکات، ئەوە وەسفی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) ی بەڕیتانییە بۆ خاوەنە سڕبییەکەی ئەو خانووەی کە ماوەی (٤٥) ساڵە  لەسەر بەردێك لە ناوەڕاستی ڕووبار دروستکراوە.
ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) چەند وێنەیەکی ئەو خانووەی بڵاوکردۆتەوە کە لەسەر ڕووباری (درینا) لە وڵاتی (سڕبیا) دەوەستێت، خانووەکە لە ساڵی (١٩٦٨) لە لایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە دروستکراوە.
ئامانجی ئەو گەنجانە لە دروستکردنی ئەو خانووە، بەکارهێنانی بووە وەکو پەناگەیەك لە غەڵبە و جەنجاڵی ژیانی ئاوەدانی، ئەو گەنجانە ڕۆژانە بە مەبەستی بەسەربردنی کاتانێکی خۆش، بەڕێی مەلەکردنن لەناو ئەو ڕووبارەدا خۆیان دەگەیاندە ئەو خانووە.
بە تێپەڕبوونی کاتیش (وەکو خاوەنەکانی خانووەکە دەگێڕنەوە)، خانووەکە بوو بووە مێرگێکی تاقانە بۆ ئەوانەی لە دەست ژاوەژاویی ژیانی ئاوەدانی هەڵدەهاتن، پاشان لە بری چوون بۆ خانووەکە بە مەلەکردن، بە بەلەم دەچوون بۆ خانووەکە.
بەڵام هەواڵە نەخۆشەکە ئەوەبوو، ئەو خانووە دوای تەمەنی (٤٥) ساڵی، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی لافاو و ڕەشەباوە هەرەسیهێنا و لەناوچوو.

إرسال تعليق