Ads (728x90)

دیندار بە.. چێژ لە ژیانێکی خۆشتر وەربگرە
جەستەی مرۆڤ لە قوڕ دروستکراوە، بۆیە هەمیشە ئەندامەکانی حەزی ملکەچبوون بۆ ئارەزووەکان دەکەن و لە تارمایییەکانی تاواندا نقووم دەبن، ڕۆحیش لە نوور دروستکراوە، بۆیە هەمیشە هێزە ڕۆحییەکان هانی دەدەن بۆ ئەوەی بحەسێتەوە و بەرەو بەرزترین پلەی هێوری ناو ناخی هەنگاو بنێ.

بۆیێ هەرچەند مرۆڤ لە ڕووی پەیوەندییە ڕۆحییەکانەوە لەگەڵ خوای گەورە لە پێشکەوتندا بێ، لە ڕووی ملکەچبوون بۆ ئارەزووە بەدەکان پاشەکشە دەکا، بەوەش دەستبەری خۆشبەختی دەکا بۆ خۆی لە ژیاندا.

لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا کە دوازدە ساڵی خایاندووە، لێکۆڵەرە بیانییەکان ئەو ڕاستییەیان سەلماندووە، ئەو کەسانەی عیبادەتەکان ئەنجام دەدەن و پابەندن بە نیشانە ئایینیەکان، ئاستێکی بەرزتر لە ڕژێنەی (ئەنزیم) تایبەت بە بەرگری لەشیان هەیە، کە ئەوەش وا دەکات ئەو کەسانە لەشساختر بن و لە ڕووی دەروونییەوە خۆشحاڵتر بن، لەوێشەوە بەرگی کامەرانی بە بەر ژیانیاندا بکەن.

خودای پەروەردگار، دەرفەتمان بدە لە ڕووی دیندارییەوە سەرفراز بین و، نەرمە بارانی کامەرانیش بڕژێنە سەر دڵەکانمان و، بە پەرستشە پەسندکراوەکانت خۆشحاڵیمان لە هەردوو دونیا پێببەخشە.

إرسال تعليق