Ads (728x90)

ئایا ڕۆژانی هەفتە لای هەموو گەلان 7 ڕۆژە؟!، تۆ بڵێی کەسانێك یان خەڵکانێك یان گەلانێکی دونیا هەبن و پێیان وابێ ژمارەکە کەمتر یان زۆرترە؟!.

پرسیارەکە زۆر لۆژیکییە، لە ئێستادا لە هەموو وڵاتانی دونیا ڕۆژانی هەفتە 7 ڕۆژە، بەڵام لە ڕابردوودا جیاوازییەکی زۆر هەبووە، کە ئاماژە بۆ هەندێکیان دەکەین:

  1. ڕۆژانی هەفتە لای فیرعەونە کۆنەکان 10 ڕۆژ بووە، نەوەكو 7 ڕۆژ.
  2. لە نێوان ساڵانی (1929-1931) زایینی، یەکێتی سۆڤییەتی جاران ڕۆژانی هەفتەی کردە تەنها 5 ڕۆژ، دواتر لە ساڵی (1940) ڕۆژانی هەفتەی کردە تەنها 6 ڕۆژ.
  3. لە نێوان ساڵانی (1793-1802) زایینی، فەڕەنسییەکان هەفتەیەکیان بەکاردەهێنا کە لە 10 ڕۆژ پێکهاتبوو.
  4. خەڵکانی دێرین لە وێڵز و ئیرلەندا هەفتەیەکیان داهێنا کە لەسەر بنچینەی 9 شەو پێکهاتبوو، نەوەكو لەسەر بنچینەی ڕۆژ.

إرسال تعليق