Ads (728x90)

بە پێوە دەچێتە بەهەشت!
خاتوو عائیشە "خوا لێی ڕازی بێ"، خێزانی پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ"، جارێکیان ترسی لە عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوف دەبێت "خوا لێی ڕازی بێ" بەهۆی دەوڵەمەندییە لەڕادەبەدەرەکەی، بۆیە لە مەجلیسێکدا دەڵێت: دەترسم بەهۆی زۆری ماڵ و سەروەتەکەیەوە لە هاوڕێکانی داببڕێت، چونکە سەحابە بەڕێزەکان "خوا لێیان ڕازی بێت" هەمیشە لە پێشەوە بوونە و، پێشەنگ بوونە لە هەموو ڕووێکی ژیان و دینداریدا.

ئەو قسەیەی عائیشە "خوا لێی ڕازی بێ" دەگاتەوە عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوف "خوا لێی ڕازی بێ"، چونکە عائیشە "خوا لێی ڕازی بێ" وتبووشی: "دەترسم بەهۆی ئەو دەوڵەمەندییە لەڕادەبەدەرەیەوە لەسەر چۆک بچێتە بەهەشتەوە!".

بەڵام عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوف "خوا لێی ڕازی بێ" بە خاتوو عائیشە "خوا لێی ڕازی بێ" دەڵێت: "سوێند بە خوای گەورە، بە پێوە دەچمە بەهەشت!، باشە چی بکەم کە لە بەیانیدا ١٠٠ دینار یان دیرهەم ببەخشم، بۆ ئێوارەکەی خوای گەورە ١٠٠٠ دینار یان دیرهەمم پێببەخشێ؟!، تاوان و گوناهی من چییە؟!، من چی بکەم کە خوای گەورە ئەو فەزڵ و چاکەیەی لەگەڵ کردووم؟!.

إرسال تعليق