كۆمپانیای "ئەكامای كۆریا" بۆ بڵاوكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت؛ لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاند؛ كۆریای باشور لە پلەی یەكەم دێت لە ڕووی خێرایی و ڕێژەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت.
بە پێی زانیارییەكانی ئەو كۆمپانیایە؛ بە درێژایی ساڵی ڕابردوو (٢٠١٥)؛ كۆریای باشور لە پێشەنگدا بووە لە ڕووی خێرایی و ڕێژەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت، بەوەش توانی بۆ ساڵی حەوتەم لەسەر یەک پارێزگاری بكات لە پێگەی خۆی لە لووتكەی ڕیزبەندیدا.
وڵاتی سویدیش لە پلەی دووەمدا دێت، لە كاتێكدا وڵاتی نەرویج پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەكەی گرتووە، لە دەمێكدا ئاستی خێرایی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان زۆر نزمە و كۆمپانیاكان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت زۆر كەمتەرخەمن.
جێگەی ئاماژەپێدانە؛ كە خێرایی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە جیهان گەیشتووەتە 5.1 مێگابایت لە هەر چركەیەكدا، كە بە ڕێژەی نزیكەی 14% زیادیكردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

إرسال تعليق