Ads (728x90)

ڕۆناڵدۆ بە تەنیا لە "MSN"ـەكەی بەرشەلۆنە باشترە
لەوەتەی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2015 ـەوە، ئەستێرەی یانەی شاهانە "كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" نەیتوانیووە لە دەرەوەی یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ“ گۆڵ تۆمار بكات، ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەوەی بە توندی هێڕشی بكرێتە سەر.

ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكان و هەوادارانی یانەی بەرشەلۆنە بەوە وەسفی "كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" دەكەن، كە یاریزانی یارییە بچووكەكانە، بە پێچەوانەی پارچەكانی سێكوچكە ترسێنەرەكەی یانەی بلۆگرانا، "مێسی، نێیمار، سوارێز"، كە لە یارییە گەورەكاندا دەردەكەون و گۆڵ تۆمار دەكەن.

وەڵامی ئەستێرە پورتوگالییەكە بە خێرایی و لە ڕێگەی مووشەكێكی بەهێزەوە هات، كە ئاراستەی گۆڵی گورگەكانی ڕۆمای كرد، كە لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی چامپیۆنزلیگ توانی 90 هەزار هاندەری لەناو یاریگای ئۆلمپیکۆ بێدەنگ بكات، كە بە درێژایی كاتەكانی یارییەكە گاڵتەیان پێدەكرد، بەڵام ئەو توانی سەركەوتنێكی گەورە بە یانەكەی ببەخشێت.

لە ئێستادا"كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" خاوەنی 12 گۆڵە لە سەرووی ڕیزبەندی گۆڵكارانی چامپیۆنزلیگ، لە كاتێكدا هەر سێ ئەستێرەكەی یانەی بەرشەلۆنە خاوەنی 11 گۆڵن، مێسی 3 گۆڵ و سوارێز 5 گۆڵ و نێیمار 2 دوو گۆڵ.

إرسال تعليق