وه‌كو نه‌ریتێكی نه‌شیاوی ساڵانه، بەشێك لە خه‌ڵك ڕاهاتوون له ده‌سپێكی مانگی نیساندا، به ئه‌نقه‌ست و به بیانووی گاڵته‌كردن درۆ بكه‌ن، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئەوەیە، پێش درۆکردنەکە به بیركردنه‌وه‌ی قووڵ و وورده‌وه شێوه و جۆر و ڕه‌نگی درۆكان داده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی به لای خه‌ڵكانه‌وه سه‌رنجڕاكێش بن و بتوانن زیره‌كانه‌تر و سه‌ركه‌وتووانه‌تر بیانكه‌نه نێچیری چه‌وری ئه‌و ئاره‌زووه قێزه‌ونه‌یان!!.
هه‌ندێك له درۆكانی نیسان بۆ خۆشی و ئاسووده‌ییه، هه‌ندێكیشان شوێنه‌واری ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشی جێ‌دێڵن، به‌ڵام درۆكان هه‌ر كامێكیان بن، داب و بیدعه‌یه‌كی ناشیرینن و، سه‌لیقه ته‌ندروسته‌كان و ئایینه ئاسمانییه‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ڵوێستێكی پێكه‌نیناوییه كاتێك ده‌بینین ئه‌و نه‌ریته ناشیرینه‌ی درۆكردن له یه‌كی نیساندا پشتنابه‌ستێت به هیچ هۆكارێكی لۆژیكی یان ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی!!، به‌ڵكو ته‌نها له سه‌ر یه‌كێك له نه‌شیاوترین حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ ده‌وه‌ستێت، كه‌واته درۆی نیسان هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ڕه‌واییه‌تی به‌رده‌وامیدان به‌و نه‌ریته قێزه‌ونه به ده‌سته‌وه نادات و، پێویستی به‌خۆداچوونه‌وه و بێداربوونه‌وه له‌و بێئاگاییه قووڵه ده‌كاته ئه‌وله‌وییه‌تێكی گرنگ له گۆڕینی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كاندا.
جێگەی داخه كه مانگی نیسان كراوه‌ته هێمایه‌ك بۆ ئه‌و ڕیسوایه‌تییه، كه درۆكردنه، له كاتێكدا مانگی نیسان له بنچینه‌دا هێمای ڕازانه‌وه‌ی سروشته به جوانییه‌كانی وه‌كو گوڵ و نێرگز و گژوگیا و تاد.. و، له‌و مانگه‌دا سیمای هه‌مه‌ڕه‌نگی به‌هار له هه‌موو شتێك‌دا ڕه‌نگده‌داته‌وه و، باڵنده خۆشخوێنه‌كانیش له بێده‌نگی ده‌رده‌چن و به چریكه‌ی خۆش گۆرانی بۆ پیرۆزیی و پاكیزه‌یی ژیان ده‌ڵێنه‌وه.
له مانگی نیساندا دیمه‌نه‌كان گه‌واهیده‌ری ڕاده‌ی گرنگی هاتنی ئه‌و مانگه‌ن، كاتێك له‌و وه‌رزه‌دا هه‌موو شتەکان سەرلەنوێ ده‌ژیێنه‌وه، هه‌موو هیوایێك ده‌گه‌شێته‌وه، هه‌موو خه‌ونێك ده‌بوژێته‌وه، بەڵام چ ده‌كه‌ی كاتێك ده‌بینی ئه‌وه‌یه حوكمی مرۆڤ كه زاڵمانه و بێباكانه ئه‌و هێما و به‌ها به‌رزه‌ی مانگی نیسان هه‌یه‌تی هه‌ڕاجی ده‌كات و، ئه‌و جوانییه ڕه‌نگینانه به درۆكردن ناشیرین ده‌كات!!.
ئایا به ڕاست كاتی ئه‌وه نییه مرۆڤ به‌و حوكمه زاڵمانه‌ی خۆیدا بچێته‌وه، كه دژ به مانگی نیسان ده‌ریكردووه، لە دەمێکدا هه‌موو به‌ڵگه سه‌لمێنه‌ره‌كانی له سه‌ر جوانی سروشت و خۆشه‌ویستی بۆ ژیان پێشكه‌شكردووه؟، ئایا كاتی ئه‌وه نییه بیدعه‌ی درۆی مانگی نیسان ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه و، ئه‌و مانگه له‌و تۆمه‌ته بێبنه‌مایه پاك بكه‌ینه‌وه كه هه‌موومان ده‌زانین لێی بێبه‌رییه، بۆیه با ژیرانه و دادپه‌روه‌رانه بڕیار بده‌ین و، ده‌سته‌واژه‌ی درۆی نیسان بگۆڕین بۆ خۆشی نیسان.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس (1/ 4 / 2012)

إرسال تعليق