له سه‌رده‌مێكدا كه مادده‌په‌رستی و پاره‌په‌رستی و مرۆڤپه‌رستی و هتد .. له هه‌موو شتێكی مرۆڤایەتییدا ڕه‌نگده‌داته‌وه و ، له بری بایەخدان و تەرکیزکردن لە سەر دیاریکردنی چاره‌نووس و ئاینده و مه‌به‌سته ڕاسته‌قینه‌كان كه له ئاراسته‌كردن و ئیعازدانی ( المُسَبِّب ) كه خودای په‌روه‌ردگاره گردده‌بنه‌وه ، ده‌بینین خه‌ڵك خۆیان به ( الأسبا ب )هۆكاره‌كان وابه‌ست كردووه و به سه‌رابی بێئاگاییه‌كی بێ‌سنوور هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراون ، له هه‌ر كاتێك زیاتر مرۆڤ پێویستی به‌وه هه‌یه متمانه‌ی خۆی به په‌روه‌ردگارەکەی نوێ بكاته‌وه و ، له به‌جێهێنانی پێویستییه‌كان و له لابردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كاندا پشتی پێببه‌ستێت ، چونكه زۆر ده‌بینین خه‌ڵك خۆیان به هۆكاره‌كانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و ئاره‌زووی بۆ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه له ده‌مێكدا كه په‌روه‌ردگاری مه‌زن له بیر ده‌كه‌ن كه خه‌زێنه و ده‌سته‌ڵاتی زه‌وی و ئاسمان له ده‌ستی ئه‌وه و ، له‌و قۆناغه‌دا كه به بێمتمانه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ناسرێته‌وه ، پێویستییه‌كی چاره‌نووسسازه په‌ی به متمانه‌ی ئه‌و ببه‌ین و له‌وێوه نه‌خشه‌ڕێی ژیانمان دابڕێژینه‌وه كه به‌ده‌ر بێت له بێمتمانه‌یی ..
ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنینه‌وه به قورئانی پیرۆز و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی له ئاستدا بكه‌ین ده‌بینین خودای په‌روه‌ردگار له چه‌ندین شوێندا ئه‌و بابه‌ته ڕوون ده‌كاته‌وه وه‌ك : و كَفَی بِاللَّهِ شَهِیدًا ، واته : خوا به‌سه كه شایه‌ته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، وه هه‌روه‌ها : و كَفَی بِاللَّهِ وكِیلاً ، واته : خوات به‌سه كه یارو یاوه‌رت بێت ، وه هه‌روه‌ها : أَلَیْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ، واته : مه‌گه‌ر خوا به‌س نیه كه پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی كه پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) ، هه‌موو ئه‌و ئایه‌ته قورئانییانه له پێناو چه‌سپاندن و قووڵكردنه‌وه‌ی مانا و ده‌لاله‌تی متمانه‌یه به خودای گه‌وره له ناخی مرۆڤدا ، وه بۆ ئه‌وه‌یه له جه‌نجاڵی ژیاندا خوای گه‌وره له یاد نه‌كات ، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌رمان ( د خ )چیرۆك و سه‌ربورده‌ی دوو پیاو له ئۆممه‌ته‌كانی پێشوو ده‌گێڕێته‌وه كه جۆرێكه له جوانترین نموونه‌كانی ئه‌و باس و بابه‌ته‌مان .
ئیمامی بوخاری له ( صه‌حیحه‌كه‌یدا ) له ئه‌بو هوڕیڕه ( ڕه‌زای خوای له سه‌ربێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ( د خ )ئاماژه‌ی به سه‌ربوورده‌ی دوو پیاو كردووه له ناو ( به‌نوئیسرائیل ) كه له یه‌ك شار ژیاون ، یه‌كێكییان وویستوویه‌تی بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی سه‌فه‌ر بكات و پێویستی به پاره هه‌بووه و داوای قه‌رزی له ئه‌وه‌كه‌ی دیكه كردووە ، پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) چیرۆكه‌كه‌ی گێڕایه‌وه و ووتی : پیاوێك له ( به‌نوئیسرائیل ) داوای قه‌رزی هه‌زار دیناری كرد له پیاوێكی دیکە لە ( به‌نوئیسرائیل ) ، ئه‌وه‌ی دوایی ووتی : شایه‌ت بێنه بیانكه‌مه شایه‌ت بۆ ئه‌و قه‌رزه .. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ووتی : كَفَی بِاللَّهِ شَهِیدًا ، واته : خوایش به‌سه كه شایه‌ته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .. ئه‌وه‌ی دوایی ووتی : كه‌فیلێكم بۆ بێنه .. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ووتی : و كَفَی بِاللَّهِ وكِیلاً ، واته : خوات به‌سه كه یارو یاوه‌رت بێت .. ئه‌وه‌ی دوایی ووتی : ڕاست ده‌كه‌ی .
قه‌رزه‌كه‌ی دایێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو .. پیاوه‌كه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی وه‌رگرت ، ڕۆیشت بۆ ناو ده‌ریا و پێویستییه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێكرد .. كاتێك ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی نزیكبۆوه ؛ به دوای كه‌شتییه‌كدا ده‌گه‌ڕا تاوه‌كو بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌ی خۆی به‌ڵام هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت ، بیری له به‌ڵێنه‌كه‌ی كرده‌وه .. بیری له‌وه كرده‌وه كه خوای كردووه به شایه‌ت و كه‌فیل و وه‌كیل .. بۆیه بیری له ڕێگه‌یه‌ك كرده‌وه كه به هۆیه‌وه پاره‌كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی .. هیچی بۆ نه‌كرا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه دارێكی هێنا و هه‌ڵیكۆڵی و هه‌زار دیناره‌كه‌ی له‌ناو دانا و نامه‌یه‌كیشی له گه‌ڵ دانا كه بۆ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه نووسیبووی كه ئه‌وه‌م لێ به سه‌رهاتووه .. ئینجا شوێنی هه‌ڵكۆڵینه‌كه‌ی ڕاست كرده‌وه و داره‌كه‌ی توند قایمكرد و فڕێیدایه ناو ده‌ریا .. به‌ڵام چۆن چۆنییه‌ك !!! به متمانه‌وه به خودای گه‌وره‌وە .. به پشتبه‌ستن به خالیقی گه‌وره‌وە .. به دڵنیاییه‌وه پاره‌كه‌ی دایه ئه‌و خودایه‌ی كه ئه‌مانه‌ته‌كان لای ئه‌و به فیڕۆ ناچن .. ئینجا پیاوه قه‌رزداره‌كه ڕۆیشت و به دوای كه‌شتییه‌ك ده‌گه‌ڕا بچێته شاره‌كه‌ی .
هه‌رچه‌ند خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ش بوو ، له كاتی دیاریكراو چووه ده‌ره‌وه به‌ره‌و كه‌نار ده‌ریا .. چاوه‌ڕوانی كه‌شتییه‌ك بوو پیاوه‌كه یان نێردراوێكی ئه‌وی تێدا بێت و پاره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته‌وه ده‌ست .. كه‌سی نه‌بینی !! .. دارێكی بینی شه‌پۆڵه‌كان فڕێیان ده‌دایه كه‌نار ده‌ریا !! .. داره‌كه‌ی گرت و له گه‌ڵ خۆی بردی تاوه‌كو له ماڵه‌وه بۆ چێشت لێنان و حاجه‌تی دیكه سوودی لێببینن .. له ماڵه‌وه ده‌ستیكرد به بڕینه‌وه‌ی داره‌كه به مشار .. له‌ناكاو پاره و نامه‌ی پیاوه قه‌رزاره‌كه‌ی بینی كه بۆی ناردبوو .. له نامه‌كه‌دا نووسرابوو كه نه‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ شاره‌كه‌م بۆیه به‌مشێوه‌یه بۆم ڕه‌وانه كردیه‌وه !!!.
دوایی پیاوه قه‌رزداره‌كه‌ش توانی بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌ی خۆی و خێرا هه‌زار دیناری دیكه‌ی له گه‌ڵ خۆی برد بۆ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا هه‌زار دیناره‌كه‌ی كه له‌ڕێی داره‌كه به ده‌ریا بۆی ناردبوو نه‌گه‌یشتبێته ده‌ستی .. گه‌یشته لای خاوه‌ن قه‌رزه‌كه و دوای سه‌لام و چاك و خۆشی ده‌ستیكرد به ڕوونكردنه‌وه‌ی پاساوه‌كانی دواكه‌وتنی له ماوه دیاریكراوه‌كه‌دا .. خاوه‌ن قه‌رزه‌كه پێیگووت : ئه‌و خوایه‌ی تۆ كردت به شاهێد و وه‌كیل و كه‌فیل ، له كاتی خۆیدا قه‌رزه‌كه‌ی بۆ دایته‌وه ؛ لە ڕاستییدا کاتێك مرۆڤ لەو سەربووردەیە دائەمێنێت یەکڕاست هەست بە شەرمەزاری و شوورەیی دەکات کاتێك شوێنکەوتووی حەزرەتی موحەممەدین ( د خ ) و خۆشمان بە ئیماندار دەزانین !!! کەچی زۆر دوورین لە ئاکاربەرزییەکی ئاوەها کە سەربڵندیی دین و دونیای تێدایە و ؛ ناسنامەی مرۆڤ و موسڵمانێکی بە متمانەی تیادا دەردەکەوێت ؛ دەبا هەموومان متمانەی لە دەستچووی خۆمان بە پەروەردگار بنیاتبنێینەوە و بە متمانەیەکی مەزنەوە موسڵمانێتی خۆمان لە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی ژیانی ڕۆژانەدا بنەخشێنینەوە .

إرسال تعليق