Ads (728x90)

ئەو پیاوە بوێرە دەناسن؟
ئەوە "ڕەشید نەککاز" ی فەڕەنسییە کە لە ڕەچەڵەكدا جەزائیرییە، بڕی یەك ملیۆن یۆرۆی لە سەروەتی تایبەتی خۆی تەرخانکرد، بۆ ئەوەی لەبری غەڕامەی سەپێنراو بەسەر هەر کچێکی باڵاپۆش، بدرێتە دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا، کە پۆشینی حیجابیان بە گوێرەی یاسا یاساغکردووە و غەڕامەی لە بەرامبەر پێشێلکردنی داناوە.

هەر لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاسای قەدەغەکردنی داپۆشینی ڕووخسارەوە،
"ڕەشید نەککاز" بنکەکانی پۆلیسی فەڕەنسی ئاگادار کردووەتەوە و پێیڕاگەیاندوون، کە سەروەتی خۆی تەرخانکردووە بۆ لەئەستۆگرتنی ئەو غەڕامەیەی بەسەر کچە باڵاپۆشەکان دەسپێنرێت و، ڕووی قسەشی کردۆتە باڵاپۆشان و پێیان دەڵێت: "ئێوە خۆتان دابپۆشن، منیش لەبری ئێوە غەڕامەکە دەدەم".

بەڵێ،
"ڕەشید نەککاز" بە دەستەڵاتدارانی فەڕەنسای وت "نا"، پڕ بە دەمیش بە ژنانی موسڵمانی وت: ئێوە ئازادانە و چۆنتان حەز لێیە بڕۆنە دەرەوە، منیش غەڕامەکەتان بۆ دەدەم.

ئای کە پیاوێکی جەربەزەیە، مرۆڤ نازانێت چۆن و بە کام دەستەواژە ستایشی ئەو هەڵوێستە جوامێرانەیەی بکات!، هاوکات شەرمەزارییەکی ئەستووریش داماندەگرێت، کە لە ئاست بەرپرسیارییەتە ئایینیەکانماندا نەك هەر کەمتەرخەمین، بەڵکو زۆرجار لە ئاست شکاندنی شکۆی ئایینە جوانەکەمان بێدەنگ و بێهەڵوێستین!.

إرسال تعليق