Ads (728x90)

“تانکریدۆ نیڤیز” تەحەددای خوای کرد، بزانن چی بەسەر هات
“تانکریدۆ نیڤیز” سەرۆکی بەڕازیل بوو، ماوەی سەرۆکایەتییەکەی زۆر کورت بوو، بێجگە لەوەش لە ماوەی دانیشتنی لەسەر کورسی، چێژی لە سەرۆکایەتییەکەی نەکرد، دەزانن بۆ؟!، با پێکەوە بزانین بۆ.

لە میانی بانگەشەکردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەڕازیلدا لە ساڵی (1984)، “تانکریدۆ نیڤیز” وتی: ئەگەر 500,000 دەنگ بەدەستبێنم، خواش ناتوانێت لە پۆستی سەرۆکایەتی لامبدا !!.

پاش تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامەکان ڕاگەیانران، “تانکریدۆ نیڤیز” شکستی بە ڕکابەرەکانی هێنا و ئەو دەنگانەی مەبەستی بوون بەدەستیهێنان، بەڵام (...........) پێش دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆککۆماری و دانیشتنی لەسەر کورسی دەستەڵات، لە (15/3/1985) هەستی بە تێکچوونی باری تەندروستیتەکەی کرد، دوای پشکنینە پزیشکییەکان بۆی، دەرکەوت تووشی نەخۆشییەکی قوڕس هاتووە و سێ نەشتەرگەری زۆر قوڕسی بۆ کرا، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو، پاش ماوەیەکی کەم لەدەستبەکاربوونیشی "بە نەخۆشییەوە" وەکو سەرەكکۆمار، یەك ڕۆژ نەیتوانی کارەکانی ڕابپەڕێنێت و مرد !!.

بۆیە ئەوەی بەسەر “تانکریدۆ نیڤیز” هات، زەبری خودا بوو، کە ئەو بێباکانە تەحەددای قودڕەتی خودای گەورەی کرد، بۆیەش لێرەدا دەرسێکی زۆر گەورە فێر دەبین لە ژیانماندا، کە هەرگیز بیر لەوە نەکەینەوە "خوانەخواستە" تەحەددای قودڕەتی خودای گەورە بکەین.

إرسال تعليق