Ads (728x90)

پاش 25 ساڵ لە کاری بڕین و فرۆشتنی دار، ئاواتی حەجی حاسڵ بوو
"جەنزی محمد" ئەو پیاوە پاكستانییەیە، كە لە ماوەی (25) ساڵدا خەریكی كاری بڕین و فرۆشتنی دار بووە، بۆ ئەوەی پێویستییەكانی خانەوادەكەی و خەرجییەكانی سەفەر حەج دابین بكات، كاتێكیش نزیكبووەتەوە لە بەدیهێنانی خەونی تەمەنی، كە بەجێهێنانی فەڕیزەی حەجە، لافاو و بارانبارینێكی توند ناوچەكەیانی گرتووەتەوە، كە بووەتە هۆی وێرانبوونی ماڵەكەی و، ئەو پارەیەشی كۆی كردبۆوە بۆ سەفەری حەج، ئەویشی لە دەستچێت!.

دوای ئەو ڕووداوە گەورەیە، "جەنزی محمد" زۆر چاوەڕوانی نەكرد تا دەرگای خۆشی بۆ بكرێتەوە، چونكە دوای ماوەیەكی كەم، بە ڕێكەوت چاوی دەكەوێت بە پیاوێكی گەڕۆكی بیانی، ئەو پیاوە گەڕۆكە لە گەڵ "جەنزی محمد" ڕێكدەكەون، كە (15) ڕۆ ژ لە گەڵی دابێت لەو شوێنانەی كە شوێنەواری مێژوویان لێیە، لە بەرامبەریشدا، بڕە پارەیەكی باشی پێبدات، هەرواش دەرچوو، پیاوە گەڕۆكە بەڵێنەكەی بردە سەر و بڕە پارەیەكی پێبەخشی هاوشێوەی ئەو بڕە پارەیەی لە ڕووداوی بارانبارینەكەدا لە دەستیدابوو!، بۆیە لەو كاتەدا، "جەنزی محمد" دڵنیا دەبێت لە ڕاستی ئەو وتەیەی كە دەڵێت: إنّ الله یُمهل ولا یُهمل، واتە: خودا مۆڵەت دەدات و پیشتگوێ ناخات، بڕیاریش دەدات بەردەوام بێت لە كۆكردنەوەی پارە بۆ ئەوەی بتوانێت فەڕیزەی حەج ئەنجام بدات، كە ئەو سەفەرە، بڕی (15) هەزار ڕیاڵی سعودی تێدەچێت.

لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەی (المدینة) ی سعودی لە "جەنزی محمد" ی گواستۆتەوە، كە ئەو، نزیكەی (30) ساڵ زیاترە كاری بڕین و فرۆشتنی دار دەكات و دارەكان دەهێنێتەوە بۆ گوندەكەی و بە خەڵكەكەی دەفرۆشێت، كە چی لە ماوەی كاركردن لەو هەموو ساڵەدا، نەیتوانیووە خەرجییەكانی سەفەری حەج دابین بكات!، چونكە بارگرانایێكی زۆری لە سەر شان بووە، بە هۆی ئەوەی دابینكردنی بژێوی ژیانی پێنج كچ و كوڕێكی لە ئەستۆدا بووە، هەر بە هۆی نێوچاوان ڕەشی ئەو، یەكێك لە كچەكانی شوو دەكات، بەڵام بە هۆی ناجێگیری باری هاوسەری لە گەڵ مێردەكەی، دوای چەند ساڵێك لە گەڵ مێردەكەی لێك جیا دەبنەوە و، خۆی و دوو منداڵی دێنەوە ماڵی باوكی، كە ئەمەش گرانایی دابینكردنی بژێوی ژیانی ئەوانی زیاتر كردووە.

إرسال تعليق