لە ژێر چاودێری پادشای سعودیە، بڕیار وایە لە کۆتایی مانگی "موحەڕڕەم 1435" و لەناو مزگەوتی "مسجد الحرام" لە شاری مەککەی پیرۆز، خولی (35) مینی پێشبڕکێ نێودەوڵەتی خوێندنەوە و لەبەرکردن و ڕاڤەکردنی قوڕئانی پیرۆز بەڕێوەدەچێت.
لەو پێشبڕکێیەدا، (150) ڕکابەر لە (61) وڵات بەشداری دەکەن، جیاوازی چالاکییەکانی ئەو خولەش لەوەدایە، کە لیژنەیەکی ناوبژیوانی باوەڕپێکراو بەڕێوەی دەبەن و، پلانی پێشوەختەی لە ئامادەکاری ورد و ئاستبەرزی لە کارەکانییدا بۆ دانراوە.
هاوکات لە چوارچێوەی خشتەی کارەکانی خولی (35) مینی پێشبڕکێ نێودەوڵەتی خوێندنەوە و لەبەرکردن و ڕاڤەکردنی قوڕئانی پیرۆز، خولی ڕاهێنانی شارەزاکردنی ناونژیاونیکردن لە پێشبڕکێیەکانی تایبەت بە قوڕئانی پیرۆز بە بەشداری بیست بەشداربوو بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی بنچینەکانی ناونژیاونیکردن لە پێشبڕکێیەکانی قوڕئانی پیرۆز لەسەر ئاستی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی و، پێگەیاندنی ناوبژیوانی لێهاتوو و، بەرزکردنەوەی ئاستی ناوبژیوانان و، چەند خاڵێکی دیکەی پەیوەندیدار.

إرسال تعليق