Ads (728x90)

نافورەی گەرم لە “نیفادا”، تابلۆیەك لە جوانی سروشت
هەرچەند پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیا لە پێشڕەویدا بن بەرەو لووتکەی داهێنان و ئەفراندن، بەڵام سروشت، کە دیمەنە دڵڕفێنەکانی گوزارشت لە گەورەیی خوای کردگار دەکەن، بۆ هەمیشە سەرچاوەی ئیلهام و سەرسوڕمانی مرۆڤن.

شاکارە هونەرییەکانی سروشت هێندە زۆرن لە ژماردن نایەن، لە جوانترین و سرنجڕاکێشترین تابلۆ سروشتییەکانیش، کە قودڕەتی لە ڕادەبەدەری خوای گەورەی تێدا نەخشێندراوە، نافورەی گەرمە لە ناوچەی “نیفادا” لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ئاوی گەرم لە ناو زەوییەوە و لەناو بەردە ڕەنگاوڕەنگەکان و ڕووەکە ئاوییەکانەوە بۆ بەرزی 6 مەتر بەرەو ئاسمان فڕێدەدات.

نافورەی گەرم ماوەی 60 ساڵە بەبێ وەستان ئاوی تێدا هەڵدەقووڵێت و بەرەو ئاسمان بەرز دەبێتەوە، مێژووی ئەو ناوچەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1916، ئەو کات کۆمەڵە بیرێك لەو ناوچەیە هەڵکەندران، دواتر بیرەکان پڕ کرانەوە، بەڵام ئەوجارەیان سروشت جێپەنجەی جادوگەرییانەی خۆی لێنەخشاند، کاتێك توێکڵی زەوی تەقاند و ئاوی لەناو بەردەکانەوە ڕووەو ئاسمان بەرز کردەوە و ڕووەکەکانیش لە دەوروبەریدا گەشەیان کرد، لەوساکەشەوە تاوەکو ئێستا بووەتە نیشانەیەك لە نیشانە گەورەکانی توانا و هێزی لە ڕادەبەدەری خوای پەروەردگار.

إرسال تعليق