Ads (728x90)

سەرەتایەکی گرنگ بۆ ئەڵمانیا لە مۆندیال
کاتژمێر 7 ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە پێنجەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی مۆندیال، لە گرنگترین ڕووبەڕووبوونەوەکاندا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پورتوگال بەیەکگەیشتن.

هەردوو هەڵبژاردەکە بە بەهێزییەوە دەستیانپێکرد، بەڵام ئەڵمانەکان بەهێزتر و سوورتر لەسەر بردنەوە دەرکەوتن، ئەوە بوو لە خولەکی (12) ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ مانشافتەکان هەژمارکرد و بە سەرکەوتووییەوە لەلایەن “تۆماس مۆلەر” ەوە جێبەجێکرا، لە خولەکی (32) جارێکی دیکە ئەڵمانەکان بە گۆڵێکی جوانی بەرگریکار “ماتس هۆمێڵس” پێشکەوتن، ئەوەش ئەرکی پورتوگالی زەحمەتکرد، نەهامەتییەکانی هاوڕێکانی “کرستیانۆ ڕۆنالدۆ” زەحمەتتر بوو، کاتێك بەهۆی هەڵسوکەوتێکی ناوەرزشییەوە ناوبژیوان بەرگریکار “کلیبەر پیپی” بە کارتی سوور کردە دەرەوە، لە کۆتایی گێمی یەکەم و لە خولەکی (32) ئەڵمانیا بە دووەم گۆڵی “تۆماس مۆلەر” لە ئەنجامی یارییەکە دڵنیاتر بوو، گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە (3-0) کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا وەکو چاوەڕوان دەکرا گەرموگوڕی بەخۆیەوە نەبینی، چونکە لەلایەك پورتوگالییەکان بە 10 یاریزان یارییان دەکرد و دەیانویست پێشڕەوی نەکەن و ئەنجامەکە قوڕستر نەکەوێت لەسەریان، ئەڵمانەکانیش مەبەستیان بوو پارێزگاری لە ئەنجامی یارییەکە و توانای جەستەیی خۆیان بکەن، وێڕای ئەوەش ئەڵمانەکان پاش لەدەستدانی چەندین هەلی گۆڵ کردن، لە خولەکی (78) دا گۆڵی چوارەمیان تۆمارکرد، گۆڵەکەش لەلایەن “تۆماس مۆلەر” ەوە تۆمارکرا و توانی ببێتە خاوەنی یەکەم هاتریکی مۆندیالی بەڕازیل، بە ئەنجامی (4-0) یارییەکە کۆتاییهات و ئەڵمانەکان یەکەم هەنگاوی مۆندیالیان بە سەرکەوتوویی بڕی.

إرسال تعليق