Ads (728x90)

دەرمانێکی نوێ بۆ چاکبوونەوە لە خۆشەویستی!
توێژەران چارەسەرییەکی نوێیان بۆ چاکبوونەوە لە خەم و ئازارەکانی خۆشەویستی دۆزییەوە، ئەوەش بە ڕێگەی تەکنەلۆجیایەکی زیندووەوە، کە کار دەکات لە پێناو دۆزینەوەی ئەو هەستانەی وابەستن بە خۆشەویستی و دانانی سنوورێک بۆیان بە ڕێگەی دەرمان.

لەوبارەیەوە، "براین ئیڕب" پسپۆڕ لە لێکۆڵینەوەی خانە دەمارەکان دەڵێت، دەرمانێک هەیە بۆ چاکبوونەوە لە خۆشەویستی، ئەوەشیان لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، کە ڕووەکانی لێکچوونی دەرخستووە لە نێوان کاریگەری هەندێک دەرمان کە دەبنە هۆکاری خووگرتن و هەستکردن بە خۆشەویستی.

"براین ئیڕب" ئاماژەی بەوە کردووە، کە خووگرتن بە دەرمانەکان و هەستکردن بە خۆشەویستی، سیستەمی پاداشت لە مێشک چالاک دەکەن، بە واتای ئەوەی بەختەوەرمان دەکەن بە پلەیەکی زۆر گەورە تا ئەو ئاستەی هەست و شتەکانی دیکە لە بیر دەکەین و دەبنە هۆکاری ئازاردانمان لەو کاتەی لە دەستیان دەدەین.

لەو وتەیەش کە دەڵێت "خۆشەویستی وەکو خووگرتن بە هۆشبەرەکانە"، "براین ئیڕب" ئاماژەی بەوە کردووە کە دەرمانەکانی "بنەبڕکردنی خۆشەویستی" لە هەندێک وڵاتی جیهاندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی ئاشکرا بکرێت.

إرسال تعليق