Ads (728x90)

پرسیار لە عیسا پێغەمبەر کرا "سڵاوی خوای لەسەر بێت" دەربارەی ماڵ و پارە و سەروەت و سامان، لە وەڵامدا فەرمووی: "خێر و چاکەی تێدا نییە".. هاوڕێکانی وتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خوا؟!، لە وەڵامدا فەرمووی: "چونکە بە شێوەیەکی حەڵاڵ کۆ ناکرێتەوە".. هاوڕێکانی وتیان: ئەی ئەگەر بە حەڵاڵ کۆ کرایەوە؟!، لە وەڵامدا فەرمووی: "چونکە ئەگەر بە حەڵاڵیش کۆ بکرێتەوە، حەقەکەی نادرێت"..

هاوڕێکانی وتیان: ئەی ئەگەر خاوەنەکەی حەقەکەی دا؟!، لە وەڵامدا فەرمووی: "چونکە خاوەنەکەی لە خۆ بە گەورەزانین و لووتبەرزی ڕزگاری نابێت".. هاوڕێکانی وتیان: ئەی ئەگەر خاوەنەکەی ڕزگاریبوو لە خۆ بە گەورەزانین و لووتبەرزی؟!، لە وەڵامدا فەرمووی: "سەرقاڵی دەکات بە دونیا و دووری دەخاتەوە لە یادی خوا"..

هاوڕێکانی وتیان: ئەی ئەگەر خاوەنەکەی سەرقاڵ نەکرد بە دونیا و دووری نەخستەوە لە یادی خوا؟!، لە وەڵامدا فەرمووی: "چونکە ئەگەر خاوەنەکەی لە سەرقاڵبوون بە دونیا و دوورکەوتنەوەش لە یادی خوا ڕزگاری نابێت، بەڵام لە ڕۆژی دوایی ماوەی لێپرسینەوە لەگەڵی و یەکلاییکردنەوەی حەق و حیساب لەگەڵی درێژە دەکێشێت و بە ئاسانی دەربازی نابێت".

إرسال تعليق