Ads (728x90)

گرنگترین 4 سوودی خورما
خورما بەوە ناسراوە كە ماددە خۆراكییەكان لەخۆدەگرێت، جۆری باش لە خورماش پشتدەبەستێت بە ڕێژەی گلۆكۆز و فركتۆز و سكرۆز.

شارەزایانی بواری تەندروستی ئامۆژگاریمان دەكەن، كە خورما زۆر بەسوودە لە دوای چەند كاتژمێرێک لە بەڕۆژووبوون، چونكە ڕێژەیەكی بەرز لە شەكری سروشتی تێدایە، كە وزەی جەستە بەهێزتر دەكات، بێجگە لەوەی كە ماددەی پۆتاسیۆمیشی تێدایە، ئەوەش بە كانزایەک دادەنرێت و جەستە پێویستی پێدەبێت بۆ گۆڕینی شەكر بۆ وزە.

هەروەها خورما یارمەتیدەرە بۆ ئەو كەسانەی بە دەست قەبزییەوە دەناڵێنن، چونكە ڕێژەیەكی بەرز لە ڕیشاڵە تواوەكان لەخۆدەگرێت.

یەكێكی دیكە لە سوودە گرنگەكانی خورما ئەوەیە كە لە دژی سەرئێشە و ئازاری سەر دەجەنگێت، چونكە ژەهری جەستە لا دەبات، هەروەها ژەهری كەڵەكەبووی جگەریش لا دەبات.

ماوەتەوە بڵێین كە خورما چەندین توخمی خۆراكی تێدایە كە بەسوودن بۆ دایک و كۆرپەلە لە ماوەی سكپڕیدا.

إرسال تعليق