Ads (728x90)

حوكمی شەرعی تایبەت بە دوودڵی لە پچڕاندنی نوێژ
بۆچوونی شەرعزانانی ئیسلام ئەوەیە كە دوودڵی لە پچڕاندنی نوێژ نابێتە هۆی بەتاڵ بوونەوەی نوێژەكە، چونكە بنچینە مانەوەی نیەتەكەیە، ئەوەش وتە و بۆچوونی ڕاستە.

ئینجا مادام نوێژخوێن بە شێوەیەكی بنەبڕ بڕياری نەداوە نوێژەكەی بپچڕێنێت، ئەوە لەسەر نیەتی خۆی ماوەتەوە، كە درێژەدانە بە تەواوكردنی نوێژەكە، وە نابێ بڵێین نوێژەكەی بەتاڵ بووەتەوە بەهۆی دوودڵییەكەیەوە.

لەو سۆنگەیەوە، مادام دڵنیا نیت كە نیەتی پچڕاندنی نوێژەكەت هەبووە، نوێژەكەت ڕاست و دروستە و پێویستی بە دووبارەكردنەوە نییە.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق