Ads (728x90)

پاشای مەغریب پیاوانی ئایینی لە سیاسەت قەدەغە دەكات
بۆ یەكەمجار لە مەغریب و لە بڕیارێكی مێژووییدا، پاشای مەغریب (موحەممەدی شەشەم)، پێشنوێژكاران و وتارخوێنان و هەموو ئەوانەی ئەركە ئایینیەكان جیبەجێدەكەن، لە هەر چالاكییەكی سیاسی قەدەغە دەكات.

هەر بە پێی ناوەڕۆکی بڕیارەكەی پاشای مەغریب، پێشنوێژكاران و وتارخوێنان و هەموو ئەوانەی ئەركە ئایینیەكان جیبەجێدەكەن، لە هەموو هەڵوێستوەرگرتنێكی ئایینی و سەندیكایی قەدەغە دەكرێن، بێجگە لەوەی قەدەغەش دەكرێن لە هەڵسان بە وەستاندن یان تەگەرە خستنە بەردەم جێبەجێكردنی هەر نیشانەیەكی ئایینی.

پاشای مەغریب واژۆی لەسەر نوسراوێكی شاهانە كرد، كە بە پێی ناوەڕۆكەكەی، ڕێگە دەگیرێت لە زیانگەیاندن بە هێمنی و لێبووردەیی و برایەتی لە شوێنە تایبەتەكان بە ئەنجامدانی نیشانە ئایینیەكان، ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بۆ مزگەوتەكان.

یاسا تازەكە داوا لە هەموو فەرمانبەر و كارمەند و كارگوزاران دەكات لە دامەزراوە ئایینیەكان لە شانشینی مەغریب، كە بە خەسڵەتە گرانبەهاكان مامەڵە لەگەڵ خەڵک و موسڵمانان بکەن، هەروەها خۆیان بە دوور بگرن لە هەر كار و چالاكییەكی بە هەدەردانی سەروەت و سامان لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت، تەنیا لەو كاتانەدا نەبێت كە نووسراوێكی فەرمی حكومیان بەدەستەوە بێت كە ڕێگەیان پێبدات بۆ ئەو كارە، بەڵام لەو لایەنەدا هەر كارێكی "زانستی و داهێنان و فیكری" جیاكراونەتەوە كە دژێتی تێدا نەبێت لەگەڵ سروشتی ئەركەكانی پیاوانی ئایینی.

إرسال تعليق