Ads (728x90)

داهێنەری پۆستی ئەلیکتڕۆنی "ئیمەیڵ" کۆچی دوایی کرد
داهێنەری خزمەتگوزاری پۆستی ئەلیکتڕۆنی "ئیمەیڵ"، "ڕیمۆند تۆملینسۆن"، لە تەمەنی 74 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

جێگری سەرۆکی کۆمپانیای گۆگڵ "فینتۆن سێرف"، هەواڵی وەفاتی شارەزای پڕۆگرامسازی ئەمریکی "ڕیمۆند تۆملینسۆن"ـی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، کە لە یەکێک لە وێستگەکانی تەمەنیدا توانیوویەتی یەکێک لە گرنگترین داهێنانەکان پێشکەش بە مرۆڤایەت بکات، کە داهێنانی پۆستی ئەلیکتڕۆنی "ئیمەیڵ"ـە.

"ڕیمۆند تۆملینسۆن" یەکەم پۆستی ئەلیکتڕۆنی لە ساڵی 1971ـدا نووسی، کە لە نێوان دوو ئامێری گرێدراو بە سیستەمی "ئەڕبانت"ـەوە بوو.

کۆچکردوو لە پەیمانگای "ماساشۆستس"ـی تەکنەلۆجیای بەناوبانگ دەرچووە، پڕۆگرامی ناردنی نامەی ئەلیکتڕۆنی لەو کاتەدا دروستکرد کە لەسەر تۆڕی "ئەڕبانت" کاری دەکرد، کە ئەو تۆڕە تایبەتمەند بوو بە توێژەران و کەسایەتییە سەربازییەکان، کە دواتر ئینتەرنێتی لێ پەیدا بوو.

"ڕیمۆند تۆملینسۆن" خاوەن بیرۆکەی بەکارهێنانی نیشانەی "@"ـەیە بۆ جیاکردنەوەی ناسنامەی کەسەکە لەو تۆڕەی پەیوەندی پێوە دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای گۆگڵ هاتووە: "ڕیمۆند ڕێبەرێکی ڕاستەقینە بوو لە بواری تەکنەلۆجیادا، ئەو داهێنەری ئیمەیڵە، کارەکانی ئەو شێوازی پەیوەندیکردنی لە جیهاندا گۆڕی، بەڵام سەرەڕای ئەو سەرکەوتنانەش، ئەو کەسێکی نەرمونیان و خۆبەکەمزان و دەستکراوە بوو لە بەخشینی کات و شارەزاییەکەی، بۆیە هەموومان ئەو پیاوە مەزنەمان لەدەستدا".

إرسال تعليق