Ads (728x90)

خوێندكارێكی چینی
زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه‌ تووشی ناته‌واوی جه‌سته‌یی و په‌ككه‌وته‌یی ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام زۆرێكیش له‌وانه‌، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ و زاراوانه‌یان قه‌بوڵ نییه‌ کە پێیان بوترێت پەککەوتە و، نایانه‌وێت خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌و قه‌ده‌ره‌ بكه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌ گه‌یشتن به‌ ئاستباڵایی، به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ خاوه‌ن ته‌ندروستی ته‌واون و كێشه‌ی جه‌سته‌ییان نییه‌.

(ڤان لینگ) ئه‌و خوێندكاره‌ چینییه‌یه‌ (ته‌مه‌ن 22ساڵ)، كه‌ به‌ ڕووداوێكی دڵته‌زێن هه‌ردوو ده‌سته‌كانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی ڕاده‌ستی ئه‌و قه‌ده‌ره‌ تراژیدیایه‌ نه‌كردووه‌ و، هه‌ردوو پێیه‌كانی له‌ هه‌موو چالاكییه‌كانی ژیانی به‌كارده‌هێنێت.

ئه‌و ده‌نووسێت و ددانه‌كانی ده‌شوات، ته‌نانه‌ت موماره‌سه‌ی وه‌رزشی تێنسیش ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ پێیه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، له‌وه‌ش سه‌یرتر، به‌ ته‌ركیز و زیره‌كی ته‌واوه‌وه‌ كار و چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.

(ڤان لینگ) خوێندكاری زانكۆیه‌ له‌ زانكۆی (فۆجیان)، به‌هۆی توانا و زیره‌كیشی له‌ به‌كارهێنانی پێیه‌كانی، له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا له‌ پڕۆگرامی پێشبڕكێكان (China‌s got talent) ده‌ركه‌وت.

خوێندكارێكی چینی
خوێندكارێكی چینی









خوێندكارێكی چینی

خوێندكارێكی چینی

إرسال تعليق