توركیا به نیازی بنیاتنانی مزگه‌وتێكه له هه‌رێمی (بۆرسه)، كه به خۆی وزه بۆ خۆی دابین ده‌كات، هه‌روه‌كو وزه‌ی زیاده‌ش ده‌فرۆشێت، به‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با له‌ڕێی ئه‌و فشاره‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه نوێژخوێنان له كاتی به‌جێهێنانی نوێژدا له‌سه‌ر زه‌وی دروستی ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی (حوڕییه‌ت) ی توركی باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه ئه‌و مزگه‌وته‌ی له هه‌رێمی (بۆرسه) دروستده‌كرێت، وزه‌ی خۆری تایبه‌ت به خۆی و وزه‌ی "با" بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كارده‌هێنێت، ڕۆژنامه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، كه له ساڵی (2015) دا، بنیاتنانی مزگه‌وته‌كه ته‌واو ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و مزگه‌وته، ده‌بێته یه‌كه‌مین مزگه‌وت له توركیا وزه به‌رهه‌م بهێنێت و به‌كاریبهێنێت، به‌وه‌ی تابلۆی خۆری له‌سه‌ر بانی مزگه‌وت داده‌نرێن و تۆڕبینی هه‌واییش له‌سه‌ر بڵندگۆكه‌ی جێگیر ده‌كرێت، ئاوی به‌فر و بارانیش كۆده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان به‌كاریبهێنن.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندازیاری پرۆژه‌كه (جلیك ئیرینجازجین) ده‌ڵێت: پێموایه ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ مزگه‌وته‌كانی دیكه، ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و مزگه‌وته (120) كیلۆوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت، كه ته‌نها (50) كیلۆواتی لێ به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه، به ده‌وڵه‌تی ده‌فرۆشێته‌وه.

إرسال تعليق