Ads (728x90)

نازناوی یۆروپالیگ: چێڵسی جامەکەی بەرزکردەوە
دوێنێ شەو (15/5/2013) لەسەر یاریگای ئەمستردام لە هۆڵەندا، یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی (یۆروپالیگ) لە نێوان هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و بەنفیکای پورتوگالی بەڕێوەچوو.

پێشبینیەکان یانەی چێڵسیان کردبووە پاڵەوان، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یانەی بەنفیکا بەهێزتر دەرکەوت و چەندین هەلی ئاسانی گۆڵکردنیان دروستکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی گۆڵی ئینگلیزەکان.

لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا، هاوکێشەی یارییەکە گۆڕا، یانەی چێڵسی ناسنامەی خۆی وەکو یانەیەکی خاوەن ئەزموون و مێژوو سەلماند، لە خولەکی (59) دا یانەی چێڵسی گۆڵێکی بە پێی (فرناندۆ تۆرێس) ەوە تۆمار کرد و پێشکەوتنی خۆی ڕاگەیاند، لە خولەکی (68) دا یانەی بەنفیکا بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکردەوە و ئەنجامەکەشی هاوسەنگ کردەوە.

ئەنجامەکە تاکو تەواوبوونی کاتی یاسایی بە یەکسانبوونی (1-1) بەردەوام بوو و هەمووان چاوەڕوان بوون یارییەکە بگاتە کاتی زیادکردنی دوو گێمی ئیزافی، بەڵام لەو دەمانەدا و لە خولەکی (93) ی یارییەکەدا (ئیڤانۆڤیتشی) بەرگریکاری سڕبی یانەی چێڵسی بە لێدانێکی سەری جوان گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی تۆمارکرد و بردنەوەی یانەکەی ڕاگەیاند.

شایەنی باسە یانەی چێڵسی ئینگلیزی پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ بوو، ئەمساڵیش گرەوی لەسەر دەستەبەرکردنی نازناوی یۆروپالیگ بردەوە و خۆشی خستە دڵی هەوادار و هاندەرانییەوە.

إرسال تعليق