Ads (728x90)

ئیعجازی قوڕئان لە هەناسەبڕکێی سەگدا
قوڕئانی پیرۆز چەندین ئاماژەی زانستی گرینگ لەخۆدەگرێت لە نموونەی شوبهاندنی ئەو کەسەی گیرۆدەی دونیاپەرستی ببێت بە سەگ کاتێك زمان دەربهێنێت و هەناسەبڕکێی بێت.

خودای گەورە نیعمەتی پێستی پێبەخشیووین، پێست چەند کونی تایبەت بە ئارەقە کردنەوە و ڕێکخستنی گەرمایی جەستە و پارێزگاریکردن لە ڤایرۆسەکان لەخۆدەگرێت، بەڵام خودای گەورە سەگی بێبەشکردووە لەو نیعمەتە، چونکە لە پێستی سەگدا تەنها چەند کونێکی کەم هەن، بۆیەش بەردەوام زمان دەردەهێنێت بۆ ئەوەی گەرمایی جەستەی ڕێکبخات.

زانایان وێنەی کۆرپەیەکی سەگیان بڵاوکردەوە کە تەمەنی (36) ڕۆژە، دوای چاودێریکردنی ورد، زانایان بۆیان دەرکەوت کە کۆرپەکە لەناو سکی دایکییدا زمان دەردەهێنێت، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێکی کەم لە دروستبوونییەوە.

لە سەردەمی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەربێت) هیچ کەسێك ئەو زانیارییەی نەدەزانی، بەڵام قوڕئانی پیرۆز لە نموونەیەکی جواندا باسیکردووە، خوای گەورە لە ئایەتی (175و176) لە سوڕەتی (الاعراف) ئەو نموونەیەمان بۆ ڕووندەکاتەوە و دەفەرمووێت: (( وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آَتَيْنَاهُ آَيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ.. وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الْأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ذَلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ))، واتە: ئه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم)، هه‌واڵى ئه‌و كه‌سه‌يان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ فه‌رمانه‌كانى خۆمانمان پێبه‌خشىبوو، كه‌چى ئه‌ويش خۆى لێ داماڵى و خۆى لێ دووره‌ په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئيتر شه‌يتان شوێني كه‌وت‏ و دايه‌ پێش و چووه‌ ڕيزى سه‌ر لێشێواوانه‌وه‌.. خۆ ئه‌گه‌ر بمانويستايه‌، ئه‌وه‌ به‌و ئايه‌ت و فه‌رمانانه‌ به‌رزمان ده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆى چه‌سپان به‌زه‌ويه‌وه‌‏ و ده‌ستى كرد به‌دنيا په‌رستى ‏و شوێنى ئاره‌زووى خۆى كه‌وت، جا نموونه‌ى ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ وه‌كو نموونه‌ى سه‌گ وايه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رى بكه‌يت ‏و پيايدا هه‌ڵبشاخێيت هه‌ناسه‌ برِكێيه‌تى زمان ده‌رده‌كێشێت، ياخود ئه‌گه‌ر وازى لێبهێنيت ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌ناسه‌ بڕكێيه‌تى، ئه‌وه‌ نموونه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌يه‌ كه‌ ئايه‌ته‌كانى ئێمه‌يان به‌درۆ زانيوه‌ و بڕوايان پێى نه‌بووه‌، كه‌وابوو ئه‌م جۆره‌ به‌سه‌رهاتانه‌ بگێڕه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دابچڵه‌كێن ‏و بيربكه‌نه‌وه‌.

ئیعجازی قوڕئان لە هەناسەبڕکێی سەگدا

إرسال تعليق