Ads (728x90)

ئەو پیاوە بناسن کە دوو ملیۆن مرۆڤی لە مردن ڕزگار کردووە
ئەو پیاوەی دوو ملیۆن مرۆڤی لە مردن ڕزگار کردووە ناوی (جیمس هاریسۆن) ە، پێدەچێت هیچ کەسێك پێشتر گوێی لەو ناوە نەبووبێت، بەڵام چیرۆکی قوربانیدانێکی مەزن لە پشت ژیانی ئەو مرۆڤە گەورەوەیە، کە لە سەرسوڕهێنەریدا لە زنجیرە دراما و فیلمەکان دەچێت.

ئەو کاتەی (جیمس هاریسۆن) تەمەنی سێزدە ساڵان بوو، پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك هەبوو، ئەو نەشتەرگەرییەش پێویستی بە سێزدە لیتر خوێن هەبوو!!، بەڵام (جیمس هاریسۆن) چانسی هەبوو، چونکە ئەو بڕە خوێنەی بۆ پەیداکرا و پێیبەخشرا.

بەخشینی بڕی پێویستی خوێنەکە، ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی سەرخست و ژیانی (جیمس هاریسۆن) ی لە مردنێکی نزیك ڕزگارکرد، بۆیە (جیمس هاریسۆن) بڕیاریدا ئەو چاکەیە بۆ مرۆڤەکان بگێڕێتەوە، کاتێك تەمەنی گەیشتە هەژدە ساڵی، دەستیکرد بە خوێنبەخشین، پزیشکەکان لە کاتی پشکنینی خوێنی (جیمس هاریسۆن) بۆیان دەرکەوت کە لەناو خوێنیدا مادەیەکی دەرمانی دەگمەن هەیە کە دژی نەخۆشییەکی ترسناکە، کە ئەو نەخۆشییە ترسناکە تازەلەدایکبووان تووشی دەبن.

(جیمس هاریسۆن) ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە لە ژمارەی ئەو جارانەی کە خوێنی بەخشیووە کە گەیشتۆتە هەزار جار، کە بە قسەی پزیشکەکان، خوێنبەخشینەکەی (جیمس هاریسۆن) ژیانی دوو ملیۆن مرۆڤی لە مردن ڕزگار کردووە.

إرسال تعليق