Ads (728x90)

مزگەوتی "نۆرد کەمال" یەکەمین مزگەوتە لە ناوچەی جەمسەری باکور، کە لە ساڵی (1998) بنیاتنراوە.

مزگەوتەکە دەکەوێتە شاری "نورێلسك" ی ڕوسی و، بەوە وەسفدەکرێت، کە مزگەوتێکە دەکەوێتە دوا خاڵی سنووری جیهان (کۆتایی جیهان).

مزگەوتەکە لەسەر خەرجی "مختەد بەگ میێڤ" دروستکراوە، کە لە بنەچەدا دەچێتەوە سەر "تەتەرەکان"، ناوی دایك و باوکیشی بۆ  مزگەوتەکە داناوە.

مزگەوتی "نۆرد کەمال" دەکەوێتە پێگەیەکی دیار لە لایەکی شاری "نورێلسك" ی تازە، لەوێ پلەی گەرما بۆ (50) پلەی ژێر سفر دادەبەزێت!.

شایەنی باسە مزگەوتەکە لە بەرد دروستکراوە و، بە ڕەنگی شین بۆیە کراوە و، گوومەتەکەشی زێڕە، گۆڤاری "الوجە الأخر" بە یەکێك لە خاڵە درەوشاوەکانی ئەوروپا وەسفیکردووو.

إرسال تعليق