Ads (728x90)

مارکینیۆس چووە ڕیزەکانی پاریس سانجێرمان
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕایگەیاند، کە بە شێوەیەکی ڕەسمی، کۆتاییهێناوە بە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە بە تواناکەی گورگەکانی ڕۆما (مارکینیۆس)، ئەو هەواڵەش، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تەواو بێهیوا کرد لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە، کە بە شێوەیەکی بەردەوام لەسەر هێڵ بوو و هیوای زۆر بوو بە پەلکێشکردنی بۆ ناو یاریگای (کامپ نۆ).

ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە، کە بەمدواییانە ئاستبەرزییەکی گەورەی پێشکەشکردووە، جێگەی بایەخی گەورە یانەکانی ئەوروپا (ڕیال مەدرید، بەرشەلۆنە، پاریس سانجێرمان) بوو، دواجار یانە فەڕەنسییەکە توانی سەرکەوتوو بێت لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵییدا.

شایەنی باسە گرێبەستەکەی (مارکینیۆس) لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی بۆ ماوەی پێنج وەرزە، بەمەش ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە تا ساڵی (2018) لە ڕیزەکانی یانە پاریسییەکە دەمێنێتەوە.

إرسال تعليق