Ads (728x90)

بەرماڵێك لە نیو ملیۆن جگەرە دروستدەکرێت
هەمیشە گوێبیستی ئەو وتەیە دەبین، کە جگەرەکێشان زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام هونەرمەندی چینی (شۆ بینگ) هەڵسا بە گۆڕینی ئەو وتەیە، کاتێك لە بەرهەمێکی ناوازەدا، دەستڕەگینی خۆی نەخشاند و بەرماڵێکی لەسەر شێوەی پڵنگێك دروستکرد، کە لە دروستکردنییدا، نیو ملیۆن جگەرەی بەکارهێناوە، کە دەکاتە (25) هەزار پاکەت، تێکڕای کێشی بەرماڵەکەش دەگاتە (200) کیلۆگرام.

بەرماڵەکە بە گەورەترین کاری هونەری دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان کە لە جگەرە بەرهەمهێنرابێت.

(شۆ بینگ) بە تەنها ئەو شاکارەی دروستنەکردووە، بەڵکو بە یارمەتی گروپێکی گەورە بووە لە قوتابیانی هونەرە جوانەکان لە هەرێمی (شەنگهای)، کارە هونەرییە سەرنجڕاکێشەکەش لە مۆزەخانەی (ڤێرگینیا) بۆ هونەرەکان نمایشکرا.

بەڵام ئامانجی سەرەکی لەو کارە هونەرییەدا، ئاراستەکردنی ڕەخنە بوو بۆ کۆمپانیاکانی دروستکردنی تووتن، کە هۆکاری تووشبوونە بە نەخۆشی شێرپەنجە، (شۆ بینگ) یش لە بری بەکارهێنانی بۆ کێشان و زیانگەیاندن بە تەندروستی تاکەکان، بەکارهێنانێکی نوێی بۆ جگەرەکێشان دۆزیووەتەوە، کاتێك جگەرەی لە دروستکردنی بەرماڵێکی گەورەی سەرنجڕاکێش بەکارهێنا، (شۆ بینگ) ی داهێنەر ڕەنگە جوانەکانی قۆستنەوە بۆ نەخشاندنی بەرماڵەکە بۆ ئەوەی لە شێوەی پێستی پڵنگ دەربکەوێت

إرسال تعليق