Ads (728x90)

حوکمی شەرعی بەکارهێنانی هاوێنەی ڕەنگاوڕەنگی چاو
ئایا بەکارهێنانی هاوێنەی لکێنەری چاو لەلایەن هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بە مەبەستی ڕاستکردنەوەی بینین، لە ڕووی شەرعەوە دروستە یان نا..؟!، بە تایبەت کە هەندێک لەو جۆرە هاوێنە لکێنەرانە ڕەنگاوڕەنگن؟!.

ئایا لە بەکارهێنانی هاوێنەی لکێنەر فریودان و لەخشتەبردنی خەڵک هەیە..؟!، وە ئایا دەستکاریکردنی خەڵقی خوایە..؟!، وە ئایا پیشاندانی جوانییە بۆ کەسانی نامەحڕەم؟!.

بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنی شەرعی ئەو بابەتە هەنووکەییە، ئەمیندارییەتی فەتوا لە لیژنەی فەتوای میسری وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە:

بەکارهێنانی هاوێنەی لکێنەری چاو "بەو شێوەیەی لەسەرەوە باسکرا"، لە ڕووی شەرعەوە دروستە، چونکە ئەو شتانەی خوارەوە لەخۆناگرێت:

١ـ فریودان و لەخشتەبردنی خەڵک، چونکە هاوشێوەی لەچاوکردنی "کل"ـە، ئەوەش لەو جۆرە جوانییە ڕوواڵەتییەیە، کە لە شەرعدا ڕێگەپێدراوە.

٢ـ دەستکاریکردنی خەڵقی خوا، چونکە هاوشێوەی بۆیەکردنی "قژ"ـە، کە بە گۆڕینی خەڵقی خوا دانانرێت، بەڵام جیاوازی لە نێوان قژ و چاو ئەوەیە، کە هەردوو چاو دەکەونە ناوچەی ڕووخسار لە جەستەی مرۆڤ، کە دەرکەوتنیان دروستە، هەرچەندی قژە نابێت بۆ کەسانی نامەحڕەم دەربکەوێت، لێکچوونەکەشیان لەوەدایە کە کرداری ڕەنگکردنەکە لە قژدا نابێت لەلایەن کەسی بێگانەوە ببینرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە گۆڕینی خەڵقی خوا ناژمێردرێت..

بۆیە بە خوێندنەوەمان بۆ ئەو زانیارییانەی لە سەرەوە نیشانەمان کردن، بەکارهێنانی هاوێنەی ڕەنگاوڕەنگی چاو، لە سۆنگەی شەرعەوە جوانی قەدەغەکراو "حەڕام" لەخۆناگرێت.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق