Ads (728x90)

یەکەم ئیعجازی زانستی لە مێژووی ئیسلامییدا
یەکەم ئیعجازی زانستی لە مێژووی ئیسلامییدا، لەو ئایەتەی قوڕئان پیرۆزدایە، کە خوای گەورە دەفەرمووێت:

((مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَاراً فَلَمَّا أَضَاءتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لاَّ يُبْصِرُونَ)).

خاوەنی ئەو ئیعجازە زانستییە مێژووییە  “ئیبن ئەلقەییم ئەلجەوزی”ـیە، ئەو لەسەر ئەو ئایەتە بە دەق دەڵێت: “خوای گەورە حاڵی دووڕووەکانی شوبهاندووە بە خەڵکانێک، کە ئاگریان بۆ داگیرسێندرا بێت تا ڕووناکیان پێببەخشێت و سوودی لێوەربگرن، کاتێکیش ئاگرەکە هەڵگیرسێنرا و لە ژێر تیشکەکەیدا هەموو ئەو شتانەیان دەبینی کە سوودبەخش و زیانبەخشن بۆیان، لەناکاو ئەو ڕووناکییەیان لەسەر کوژێنرایەوە، ئیدی لەناو تاریکییەکاندا بەبێ بینینی هیچ شتێک مانەوە.. ئینجا خوای گەورە وشەی "نور"ـی لەبری "نار" بەکارهێنا بۆ ئەوەی گونجاو بێت لەگەڵ سەرەتای ئایەتەکە، چونکە ئاگر هەردوو سیفەتی ڕووناککردنەوە و سووتاندنی هەیە، خوای گەورەش ڕووناکییەکەی لابرد و سووتانەکەی بۆ هێشتنەوە”.

ئەوەش یەکەم ڕاڤەیە کە لەسەر ئەو خاڵە بوەستێت، چونکە چاو بەو ڕووناکییەی لە دەرەوەیدا دێت دەیبینێت، نەوەکو بەو ڕووناکییەی لێوەی دەردەچێت، وەکو ئەوەی پێشینەکان وایان گومان دەبرد، بە تایبەت یۆنانییەکان، لەوانەشە “ئیبن ئەلقەییم ئەلجەوزی” کاریگەری وتەکانی “ئیبن ئەلهەیسەم”ـی بەسەرەوە بووبێت سەبارەت بە میکانیزمی بینین، زانراویشە کە “ئیبن ئەلقەییم ئەلجەوزی” لە سەدەی هەشتەمی کۆچی دوایی کردووە، لە کاتێکدا “ئیبن ئەلهەیسەم” لە سەدەی پێنجەمی کۆچی مردووە، هەروەها “ئیبن ئەلقەییم ئەلجەوزی” سەرقاڵی بواری پزیشکایەتی بووە، ئەوەش وا دەکات بڵێین بە زۆری موتاڵەعەی کتێبی “المناظر”ـی کردووە و کاریگەری ئەو کتێبەی بە سەرەوە هەبووە، ئەو کتێبەش دانراوی “ئیبن ئەلهەیسەم”ـە.

بۆیە پێدەچێت ئەوە یەکەم ئیعجازی زانستی بووبێت لە مێژووی ئیسلامییدا، چونکە “ئیبن ئەلقەییم ئەلجەوزی” هەڵساوە بە بەراوردکردنی دەقی شەرعی بەوەی زانست پێیگەیشتووە لەو سەردەمدا.

إرسال تعليق