پێگەی ئەلیکتڕۆنی یانەی چێلسی ئینگلیزی، هەواڵی ئیمزاکردنی گرێبەستی یانەکەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا لەگەڵ ئەستێرەی کۆلۆمبی “خوان کاردادۆ” بە شێوەیەکی ڕەسمی بڵاوکردەوە، کە لە یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە شێرەکانی لەندەنەوە کرد.
یانەی بلۆز لە ڕێگەی پێگە ڕەسمییەکەیەوە دووپاتیکردەوە، ماوەی گرێبەستی “خوان کاردادۆ”ـی تەمەن ٢٦ ساڵ تا چوار ساڵ و نیو درێژ دەبێتەوە، بەبێ ئەوەی بەها و وردەکارییەکانی بۆندەکە ئاشکرا بکات.
دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی، “خوان کاردادۆ” لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی یانەی چێلسی وتی: “من زۆر خۆشحاڵم و پێزانیم هەیە بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە، ئەو یانەیە گەورەیە، بە ڕاشکاوانە دەیڵێم کە ئەوە وەکو خەونێکە بێیتە ناو خێزانی چێلسی و ڕاهێنەر باوەڕی بە تواناکانی من هەبێت و جێگەی متمانەی ئەو بم”.
شایەنی باسە، ڕاپۆرتە ئیتاڵییەکان دووپاتیان لەوە کردووەتەوە، کە گرێبەستەکە بڕگەیەکی تێدایە تایبەت بە پەیوندیکردنی یاریزانی میسری یانەی چێلسی “محمد صلاح” بە یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی بە شێوەی خواستن، بێجگە لەوەی یانە ئینگلیزییەکە ٣٠ ملیۆن یۆرۆی داوەتە یانە ئیتاڵییەکە.

إرسال تعليق