Ads (728x90)

ئایا قەترەی لووت و گوێ ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟
لە نووسینگەی بانگەوازی و ڕاگەیاندنی ئایینی لە مەجمەعی توێژینەوە ئیسلامییەکان ئەوە بڵاوکراوەتەوە، کە بەکارهێنانی قەترەی لووت لەلایەن ڕۆژووەوانەوە لە ماوەی کاتەکانی ڕۆژدا، ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە ئەگەر دەرمانەکە بگاتە مێشک، بەڵام ئەگەر دەرمانەکە لە لووت تێنەپەڕێت و نەگاتە مێشک، ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی (هانی رزق)، ئەندامی نووسینگەی بانگەوازی و ڕاگەیاندنی ئایینی لە مەجمەعی توێژینەوە ئیسلامییەکان بۆ پێگەی ئەلیکتڕۆنی (مصراوی) ڕایگەیاند، بەکارهێنانی قەترەی گوێ لەلایەن ڕۆژووەوانەوە لە ماوەی کاتەکانی ڕۆژدا، لەلای زۆربەی شەرعزانانەوە ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە ئەگەر دەرمانەکە بگاتە مێشک.

بەڵام زۆربەی زانایانی شەرعزانی مەزهەبی شافیعی دەڵێن، بەکارهێنانی قەترەی گوێ لەلایەن ڕۆژووەوانەوە لە ماوەی کاتەکانی ڕۆژدا، ڕۆژوو بەتاڵ ناکاتەوە، بەڵگەشیان بۆ ئەو قسەیە ئەوەیە کە هیچ کونێکی کراوە لەناو گوێدا نییە کە لەوێوە قەترەکە بگاتە مێشک.

خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق