Ads (728x90)

وڵاتانی خۆرئاوا بەرپرسن لە فراوانبوونی داعش
لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی (فرانس پرێس)، شێخی ئەزهەر (ئەحمەد ئەلتەیب) وتی: "وڵاتانی خۆرئاوا بێبەری نین لە فراوانبوونی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، چونکە بەرژەوەندیان لەگەڵ پارچە پارچە بوونی ناوچەکەدایە".

ناوبراو لە پەراوێزی کۆڕبەندێکدا، کە لە شاری (فلۆرەنسا)ـی ئیتاڵی گرێدرابوو، ئاشکرایکرد "دەرکەوتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەو شێوە لەناکاوە، وامان لێدەکات بەدوای هۆکارە قووڵەکاندا بگەڕێین، چونکە هەموو تاکێک لە جیهانی ئیسلامیدا وڵاتانی خۆرئاوا (بە شێوەیەکی گشتی) و ئەمریکا و ئەوروپا (بە شێوەیەکی تایبەت) بێبەری نابینن لە یارمەتیدانی داعش".

شێخی ئەزهەر ئەوەشی وت" کە ئەو چەکەی لە دەستی داعشدایە ئەمریکییە و لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامی دروستنەکراوە، ئینجا داعش بە شێوەیەکی خێرا پێگەیشت و گەشەیکرد"، ئەو ئەوەشی باسکرد کە "ئەو گەشەکردنەی داعش پێویستی بە پارەیەکی گەورە هەیە"، ئاماژەی بە قسەی ناو دڵی ملیۆنان موسڵمان کرد کە پێیانوایە "خۆرئاوا جیددی نییە لە شەڕکردن لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش".

(ئەحمەد ئەلتەیب) لەسەر ئەوە بەڵگەی بەوە هێنایەوە کە "سێ جار فڕۆکە ئەمریکییەکان چەکیان لە ئاسمانەوە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ناردووەتە خوارەوە لە عێڕاق و سوریا!".

لە بەشێکی گرنگی وتەکانیشیدا شێخی ئەزهەر (ئەحمەد ئەلتەیب) ئاماژەی بە تێڕوانین و بۆچوونی موسڵمان لە هەموو جیهان کرد کە وایدەبینن "سیستەمی حوکمڕانی جیهانی دەیەوێت پاشاگەردانی لە جیهانی ئیسلامیدا هەبێت و خەڵک یەکتری بکوژن".

ناوبراو باوەڕی خۆشی نیشاندا کە "داعش لە بەرژەوەندی زلهێزەکانی دونیا کار دەکات کە نایانەوێت ناوچەکە لە تەنیشت ئیسڕائیل گەشە بکات".

إرسال تعليق