سوڕی خوێن لە هەردوو دەستەکان و پێیەکان کەمترە بە بەراورد بە ئەندامەکانی دیکەی لەش، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە کە ئەو شوێنانە دوورن لە سەنتەری چوونی خوێن کە دڵە.
زانایانیش سەلماندوویانە کە شووشتنی هەردوو دەستەکان و پێیەکان و بە ڕێک و پێکی و شێلانیان، سوڕی خوێن بەهێزتر دەکات و چالاکی و بەرگری لەش زیاد دەکات.
لێکۆڵینەوەیەکی تازەش کاریگەری ئیجابی ئاو بۆ سەر مرۆڤ لە کاتی دەستنوێژ شووشتندا لە لابردنی دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ و گرژی لایەنی دەروونی ڕووندەکاتەوە، بۆیە دەبینین موسڵمانان لە کاتی دەستنوێژ شووشتندا هەست بە ئۆقرەیی و ئارامی و ئاسوودەیی دەکەن، کە ئەوەش یەکێکە لە نهێنییە سەرسوڕهێنەرەکانی دەستنوێژ.
هەر بۆیە دەبینین پێغەمبەری خۆشەویستمان (دروودی خوای لەسەربێت) ڕێنووێنیمان دەکات و دەفەرمووێت: "لە ڕۆژی دواییدا ئۆممەتی من بانگ دەکرێن بۆ بەردەم خوای گەورە، کە بەهۆی شوێنەواری دەستنوێژ شووشتنەوە نوورێک لە ڕووخساریان و سپێتییەک لە هەردوو دەستەکان و پێیەکانیان دەدرەوشێتەوە، جا هەر یەکێکتان دەتوانێت ئەو درەوشانەوەیەی زیاتر بێت با درێغی نەکات و تێبکۆشێت لە پێناو پارێزگاریکردن لەسەر دەستنوێژ".
لەو فەرموودەیەی پێغەمبەری ئازیزمان (دروودی خوای لەسەربێت) دووپاتکردنەوەیەک لەلایەن حەزرەتەوە (دروودی خوای لەسەربێت) هەیە لەسەر شووشتنی زۆرترین بەش لە ڕووخسار و هەردوو دەستەکان و پێیەکان، چونکە ئەو کەسەی بە بەردەوامی دەستنوێژەکەی بە ڕێک و پێکی بشوات و پارێزگاری لەسەر بکات، شوێنەواری پاکێتییەکەی لە ڕۆژی دواییدا دەردەکەوێت، جا چەندە جوانە موسڵمانان لە ڕۆژی دواییدا بە پاک و خاوێنی دەربکەون؟!.

إرسال تعليق