Ads (728x90)

باشترین ڕێگەچارە بۆ خۆپاراستن لە وەیشومەکانی وەسوەسە
لە ئێستادا وەسوەسە بووەتە حاڵەتێکی دەروونی ئازاردەر و زۆر باو لەناو خەڵک، کە کەسانێکی زۆر گیرۆدەی مەینەتییەکانی بوون و، بە دەست ناڕەحەتییەکانییەوە دەناڵێنن.

زۆر باس لە چارەسەری ئەو دۆخە دەروونییە دەکرێت، بەڵام تووشبووان بێئاکام لێی دەردەچن، بۆیە پێمانباشبوو لە ماڵپەڕی قەڵەم پرێس و لە دیدگایەکی ئایینیەوە، وە لە چەند خاڵێکدا، بەهێزترین و کاریگەرترین چارەسەر بخەینەڕوو، بە هیوای ئەوەی ببێتە دەرچەیەکی ڕاستەقینە بۆ ناهەمواری باری دەروونیتان.

| هەر کەسێک هەستیکرد وەسوەسەی شەیتان بەرۆکی بەرنادات، با ڕا بکات بۆ لای خوای گەورە و، پەنا بگرێت بە زاتی (الله)، چونکە هیچ دەرچەیەک نییە بۆ دەربازبوون لە تەنگەژە دەروونییەکان و بارە سەختەکانی ژیان جگە لە زاتی (الله) نەبێ.

| پێویستە تووشبوو وشەی پەناگرتن بە خوای گەورە (إستعاذة) لە خراپەکانی شەیتان بڵێتەوە، بەوەی بە بەردەوامی بڵێ (أعوذ بالله من الشیطان الرجیم).

| هەر کەسێک خەوێکی ناخۆشی بینی، کە لە خەو هەستا سێ جار تف بکات بەلای چەپیدا (بە شێوەیەکی سووک)، هەەروەها پێویستە واقیع و ڕووداوەکانی ژیان پەیوەست نەکات بە خەونەکانییەوە، بەوەی خەونەکانی نەکات بە نیشانە و ئاماژەیەک بۆ دەرکەوتنی ڕووداو و لێکەوتە ناخۆشەکانی ژیان.

بە هیوای ئەوەی سوود لەو ڕێنووماییانە وەربگرن و ببێتە مایەی چارەسەرییەکی ڕاستەقینە بۆتان لە دۆخە سەختە دەروونییەکان.

إرسال تعليق