Ads (728x90)

کاتێك ژیانی ئەو دونیا فانییە کۆتایی دێت و ژیانی ئاخیرەت دەستپێدەکات، وێستگەیەکی ئێجگار گرینگمان لە بەردەمدایە، ئەویش وێستگەی وەستانە لە بەردەم خودای پەروەردگار بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، بەڵام 10 شت هەن خودای گەورە پرسیارمان لەبارەیانەوە لێناکات، سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە ژیانی دونیادا زۆر بایەخیان پێدەدەین، بەڵکو لەسەر حیسابی ئەو شتانەشە دواڕۆژی ڕاستەقینە کە قیامەتە دەدۆڕێنین.

بۆیە با بە وردی لەو بابەتە تێبفکرین و بزانین کە شتی شاراوە هەن لە پشت ئەو 10 شتە کە پێویستە بایەخی تەواویان پێبدەین.

ئەفسوس لە سەردەمێکدا دەژین کە ئێمە هەموو شتە بایەخدارەکانمان فەرامۆشکردووە و تەرکیزی تەواومان خستۆتە سەر شتە لاوەکییە بێکەڵکەکان!، بۆیە با بە بێداربوونەوە لەو بابەتە گرینگەدا، ئەو 10  شتە ڕوونبکەینەوە و لە واتا و دەلالەکانیان وردببینەوە، 10 شتەکانیش بریتین لە:
  1. خودای گەورە پرسیاری جۆری ئەو ئۆتۆمبێلەت لێناکات کە لێیدەخوڕیت، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە چەند کەست بە ئۆتۆمبێلەکەت گواستۆتەوە کە هۆکاری هاتوچۆیان نەبووە.
  2. خودای گەورە پرسیاری ڕووبەری خانووەکەت لێناکات کە تێیدا دەژیت، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە مێوانداری چەند کەست کردووە لە خانووەکەتدا.
  3. خودای گەورە پرسیاری ئەو جل و بەرگانەت لێناکات کە لەبەریان دەکەیت، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە چەند کەسی بێ جل و بەرگت کردۆتە خاوەنی جل و بەرگ.
  4. خودای گەورە پرسیاری بڕی مووچەکەت لێناکات کە مانگانە وەریدەگریت، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە چۆن سەرفی دەکەیت و ئایا لە بەرامبەر خەڵك شانازی بە مووچەکەتەوە دەکەیت یان نا؟.
  5. خودای گەورە پرسیاری ناونیشانی وەزیفەکەت لێناکات، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە تاوەکو چەند کارەکان و ئەرکەکانت جێبەجێکردووە.
  6. خودای گەورە پرسیاری ژمارەی دۆست و برادەرەکانت لێناکات، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە بۆ چەند کەس لە دۆست و برادەرەکانت دڵسۆز و سەرڕاست و پاك بوویت.
  7. خودای گەورە پرسیاری جۆری ئەو گەڕەکەت لێناکات کە تێیدا دەژیت، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە تۆ لە چ جۆرە جیرانێك بوویت (باش) یان (خراپ).
  8. خودای گەورە پرسیاری ڕەنگی پێستەکەت لێناکات، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە چیت لە دڵدا بووە و تێڕوانینت بەرامبەر خەڵك چۆن بووە.
  9. خودای گەورە پرسیاری ئەوەت لێناکات کە لە بەدەستهێنانی ئاسوودەیی دەروونی و ئیمان بە خودا چەند کاتت سەرفکردووە، بەڵکو دەستت دەگرێت و بەرەو کۆشکەکەت لە بەهەشت دەتبات نەوەکو بەرەو دەەگاکانی دۆزەخ.
  10. خودای گەورە پرسیاری ژمارەی ئەو کەسانەت لێناکات کە لە ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە سوودمەندت کردوون، بەڵکو پرسیاری ئەوەت لێدەکات ئایا شەرمت کردووە دۆست و برادەرەکانت لە ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە سوودمەند بکەیت، برادەر و دۆست و کەسانێك کە هەردەم هیواخوازی خێر و خۆشییان بۆ دەکەیت.

إرسال تعليق