Ads (728x90)

ژیانمان... كوپێك چای تاڵه‌
گریمان پیاڵه‌ چایه‌كی تاڵت له‌ به‌رده‌مدایه‌ و تۆزێك شه‌كرت تێكرد بۆ ئه‌وه‌ی شیرین بێت، به‌ڵام شه‌كره‌كه‌ مه‌جوڵێنه‌ له‌ناوه پیاڵه‌كه‌، ئایا به‌مشێوه‌یه‌ تامی شرینی له‌و چایه‌ ده‌كه‌یت؟!، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر.

ئێستا بۆ ماوه‌ی یه‌كه خوله‌ك به‌ قووڵی بڕوانه‌ ناو پیاڵه‌كه‌، ئێستا دووباره‌ چایه‌كه‌ تام بكه‌وه‌، ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروستبووه‌ له‌ تامی چایه‌كه‌؟!، ئایا ئه‌وجاره‌یان چێژی شیرینت له‌ چایه‌كه‌ كرد؟!، وایده‌بینم نه‌خێر.

ئایا سه‌رنج له‌وه‌ ناده‌ی كه‌ ورده‌ ورده‌ چایه‌كه‌ سارد ده‌بێته‌وه‌ و تۆش تا ئێستا تامی شیرینییه‌كه‌یت نه‌كردووه‌!!، ئێستا دوا هه‌وڵ بده‌ و هه‌ردوو ده‌سته‌كانت بخه‌ سه‌ر سه‌رت و خولانه‌وه‌یه‌ك به‌ ده‌وری پیاڵه‌ چایه‌كه‌ بكه‌ و له‌ خودا بپاڕێوه‌ كه‌ چایه‌كه‌ شیرین ببێت!.

ئایا پێتوانییه‌ ئه‌و شتانه‌ی تۆ ئه‌نجامتداون جۆرێكن له‌ شێتی و گوزارشته‌ له‌ كارێكی بێتام؟!!، دڵنیابه‌ به‌م كارانه‌ چایه‌كه‌ شیرین نابێت، به‌ڵكو زیاتر سارد ده‌بێته‌وه‌ و سه‌ره‌نجامیش نایخۆیته‌وه‌!.

ژیانی ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و پیاڵه‌ چایه‌ تاڵه‌ وایه‌، ئه‌و توانا و به‌هره‌ به‌خشراوه‌ خوداییانه‌ و ئه‌و نیازچاكییه‌ی له‌ ناختدایه‌ وه‌كو شه‌كره‌كه‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر به‌ خۆت نه‌یجوڵێنی چێژی شیرینییه‌كه‌ی ناكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش به‌  ده‌ستبه‌ستراویش له‌ خودا بپاڕێیته‌وه‌ ژیانت باشتر بێت، دڵنیابه‌ ژیانت باشتر نابێت، چونكه‌ ده‌بێت خۆت هه‌وڵبده‌یت و خۆت ماندوو بكه‌یت و تواناكانت بجووڵێنیت.
بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ و كاربكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانت باشتر بێت و چێژی شیرینی به‌رهه‌م و به‌ره‌نجامی ماندووبوونه‌كانت بكه‌یت.

إرسال تعليق