Ads (728x90)

ئیعجازی خودایی لە کەنگەری کێوییدا
کەنگەری کێویی ئەو گیانەوەرە سەرسوڕهێنەرەیە کە ئاو ناخواتەوە، لەوەش سەرسوڕهێنەرتر ئەگەر ئاو بخواتەوە دەمرێت!!، کەواتە بەو پێیە بێت، دەبێت دژێتییەك هەبێت لەگەڵ ئەو ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز، کاتێك خودای گەورە لە ئایەتی (30) لە سوڕەتی (الانبیاء) دەفەرمووێت: (( وجعلنا من الماء كل شئ حي )) واتە: لە ئاودا هەموو گیانەوەرێکمان خوڵقاندووە.

بە گوێرەی ئەو ئایەتە، هەموو شتێك پێویستی بە ئاو هەیە بۆ بە زیندوو مانەوەی لە ژیاندا، ئەوە ویستێکی گشتگیری خوداییە و جیاکردنەوەی تێدا نییە، بەڵام زانایان لە ئوستوڕاڵیا گیانەوەرێکیان دۆزییەوە کە ئاو ناخواتەوە، لەوەش سەرسوڕهێنەرتر ئەگەر ئاو بخواتەوە دەمرێت!!، ئەو گیانەوەرە (کەنگەری کێویی) ە کە لە بیابانەکانی ئوستوڕاڵیادا دەژیێت و هەرگیز ئاو ناخواتەوە، کێشی ئەو گیانەوەرە لە (60) بۆ (70) کیلۆیە، زاناکان توانیویانە ئەو گیانەوەرە ڕابهێنن و لە کێڵگەکاندا دایبنێنن، ئەوان هەوڵیاندا ئاوی پێبدەن، دوای خوردنەوەی ئاو یەکسەر مرد!!.

لێرەدا دەکەوینە بەردەم بەرپرسیارییەتی دۆزینەوەی دەرچوونێك لەو ئیشکالییەتەی لە (کەنگەری کێویی) بۆمان دروستدەبێت لەبارەی ئەو ئایەتەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد، بەڵام دوای وردبوونەوە لە بەدواداچوونی زاناکان بۆ تایبەتمەندییەکانی (کەنگەری کێویی)، بۆمان دەردەکەوێت کە هیچ دژێتییەك لە نێوان حاڵەتە دەگمەن و سەرسوڕهێنەرەکەی (کەنگەری کێویی) و ئەو ئایەتە قوڕئانییەدا نییە، بەڵکو ڕێککەوتنێکی تەواو لە نێوانیاندا هەیە، چونکە زاناکان گەیشتوونەتە دەرەنجامی ئەوەی کە (کەنگەری کێویی) بێجگە لە بوونی کۆئەندامی هەرسکردن و هەناسەدان، کارگەیەکی دروستکردنی ئاوی هەیە لەناو سکییدا!!.
زاناکان دەڵێن: ئەو گیانەوەرە جۆرێکی دەگمەن لە دانەوێڵە دەخوات کە تەنانەت دڵۆپێك ئاویش لەخۆناگرێت و لە بیابانە وشکەکان شین دەبێت، بەڵام کاتێك ئەو گیانەوەرە ئەو دانەوێڵە دەخوات و پاش کرداری هەرسکردن (هایدرۆجین) دروستدەکات، کاتێکیش هەناسە دەدات (ئۆکسجین) ی دەستدەکەوێت، بەمەش کارگەی دروستکردنی ئاو لەناوسکییدا ئاو پەیدا دەکات!!.

سبحان اللە.. کە خودای گەورە قودڕەتی خۆی لە هەموو شتێکدا پیشاندەدات و هەموو شتێکیش گەواهیدەری گەورەیی پەروەردگارمانە.

إرسال تعليق