Ads (728x90)

ئەو دوعایەی شەیتان زۆر لێی دەترسێت
لەو بابەتەماندا، تیشك دەخەینە سەر دوعایەکی گەورە، کە بە گریاندن و تۆقاندنی شەیتان بەناوبانگە، تەنانەت شەیتان زۆر لێی دەترسێت و خوازیارە کەس نەیخوێنێت.

لە سەرەتاوە دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم، کە دوعاکە لە پێشەوای گەورە (موحەممەدی کوڕی واسیع) هاتووە، سەبارەت بە گەورەیی ئەو پێشەوایەش، دەبێ بزانین، کە زانایانی پێشینە وەها وەسفی دەکەن: کەسێکی خواناس و ڕاستگۆ بووە، بەوەش ناسراو بووە کە دوعاکانی قەبول دەبوون، ئەو زۆر ئیخڵاسی بەرجەستە کردووە و عیبادەتی ئاشکرای نەبووە، بەڵکو عیبادەتەکەی هەمووی پەنهان بووە، ئەگەریش پرسیار بکرابوایە سەبارەت بەوەی، کێ چاکترین خەڵکی بەسڕەیە، دەیانووت: (موحەممەدی کوڕی واسیع).

ئەوەم بۆ ئەوە باسکرد، تاوەکو بزانن ئەو پیاوە کەسێکی متمانەپێکراوە و جێی ڕەزامەندییە و وتەکانی جێگەی باوەڕین.

له‌ پێشه‌وا (موحەممەدی کوڕی واسیع) هاتووه‌، كه‌ هه‌موو ڕۆژێك به‌ خوێندنی دوعایه‌كی تایبه‌ت، له‌ خوای گه‌وره‌ پاڕاوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ جارێكیان شه‌یتان هاتۆته‌ لای و پێیوتووه‌: ئه‌ی پێشه‌وا، په‌یمان ده‌ده‌م كه‌ هه‌رگیز دوودڵی و ڕاڕاییت (وسوسة) بۆ دروست ناكه‌م و فه‌رمانت پێناكه‌م بۆ سه‌رپێچیكردنی خوا، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك..!، ئەویش ئەوەیە کە به‌ خوێندنی ئه‌و دوعایه‌ له‌ خودا نه‌پاڕێیته‌وه‌ و ئه‌و دوعایه‌ فێری كه‌س نه‌كه‌یت..!، پێشه‌واش به‌ شه‌یتان ده‌ڵێت: نه‌خێر، هه‌ر كه‌سێك ببینم، ئه‌و دوعایه‌ی فێر ده‌كه‌م، تۆش چ ده‌كه‌ی، بێمنه‌ت به‌ بیكه‌.

دوعایه‌كه‌ش ئه‌مه‌یه‌: 


اللهم إنك سلّطت علينا عدوا عليما بعيوبنا.. يرانا هو و قبيله من حيث لا نراهم.. اللهم آيسه منا كما آيسته من رحمتك.. و قنطه منا كما قنطته من عفوك ...... و باعد بيننا و بينه كما باعدت بينه و بين رحمتك و جنتك. 

واته‌: خودایه‌، تۆ ده‌سته‌ڵاتت داوه‌ته‌ دوژمنێكمان، كه‌ ئاگاداره‌ به‌ خه‌وش و عه‌یبه‌كانمان، ئه‌و و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌مانبینن، كه‌ ئێمه‌ نایانبینین.. خودایه‌، ئه‌و دوژمنه‌ بێهیوا بكه‌ له‌ ئێمه‌، وه‌كو چۆن له‌ میهره‌بانی خۆت بێهیوات كرد.. خودایه‌، نائومێدی بكه‌ له‌ ئێمه‌، وه‌كو چۆن له‌ لێخۆشبوونی خۆت بێئومێدت كرد.. خودایە، ئێمه‌ و ئه‌و له‌ یه‌كتر دوور بكه‌ره‌وه‌، وه‌كو چۆن ئه‌وت له‌ ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی خۆت دوور كردۆته‌وه‌.

هیوادراین هه‌موو لایه‌ك ئه‌و دوعایه‌ بخوێنێت و فێری موسڵمانانی بكات، خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێری هه‌موو لایه‌كمان بداته‌وه‌.


تێبینی/ ئه‌و دوعایه‌ له‌ په‌رتووكی (احیا‌ء علوم الدین) دانراوی (ئیمامی غه‌زالی) دا هاتووه‌.


نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس

إرسال تعليق