Ads (728x90)

باشترین گەنجینە و ملیۆنان چاکە بەدەستبێنە
باشترین گەنجینە کە لە ژیانتدا بیبینی و بە ملیۆنان چاکەت دەستبکەوێ، ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ)  بخوێنەوە، ئینجا دەزانی چۆن ئەو گەنجینەیەت دەستدەکەوێ و بە ملیۆنان چاکە کۆدەکەیەوە.

فەرموودەیەك کە "الطبرانی" لە "عبادة بن الصامت" ڕیوایەتی دەکا، پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) دەفەرمووێ: ((من استغفر للمؤمنين والمؤمنات كتب الله له بكل مؤمن ومؤمنة حسنة))، واتە: هەر کەسێك داوای لێخۆشبوون بکا بۆ ئیمانداران (ژن بن یان پیاو)، بە ژمارەی هەر ئیماندارێك چاکەی بۆ دەنووسرێ.

کەواتە موسڵمانانی خۆشەویست، سەرنج بدە، کاتێك داوای لێخۆشبوون بۆ ئیمانداران دەکەی، لە ڕۆژگاری ئێستادا چەند موسڵمان لەسەر زەمیندا هەن..؟!، بە دڵنیاییەوە زیاتر لە ملیارێك موسڵمان هەیە، ڕۆژانەش ڕێژەکەیان زیاتر دەبێ، کەوابێ ئەو دەرفەتی بەدەستهێنانی زیاتر لە ملیارێك چاکە مەدۆڕێنە و ئەو گەنجینەیە بە ئاسانی بەدەستبهێنە.

إرسال تعليق