Ads (728x90)

شێوازە داهێنراوەکە ڕێگەیەکی نوێیە و شایەنی تاقیکردنەوەیە..
دەتەوێ ڕزگارت بێ لەدەست بێزاربوونی بەردەوام و پرسیارە زۆرەکانی منداڵەکەت؟!.

ئایا دەتەوێ منداڵەکەت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بخەوێ..؟!، فەرموو ئەو ئەزموونە سوودبەخشە تاقیبکەوە:

چیرۆکەکە ئەو کاتە دەستی پێکرد، کاتێك "ڕۆزێل" ی تەمەن چوار ساڵان ویستی تا درەنگانێکی شەو شەونخوونی بکا و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا نەخەوێ، وەکو سروشتی منداڵانیش بە درێژایی ماوەی بە ئاگابوونی بەردەوام پرسیار لە دایك و باوکی دەکا.

پاش چەندین شەوی بێزارکەر، دایك و باوکی "ڕۆزێل" بڕیاریاندا شێوازێکی نوێ بدۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی منداڵەکەیان تاوەکو لە کاتی دیاریکراودا بچێتە سەر جێگای خۆی و بخەوێت.

دایکی "ڕۆزێل" دەستیکرد بە هێنانی کاغەز و قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ و ڕادەستی کچەکەیانی کرد لەسەر جێگای خەوتنییدا، کچەکەش بۆ ماوەیەکی کورت دەستیکرد بە وێنەکێشان، پاشان خەوی بەسەردا هات، بە تێپەڕبوونی کاتیش، کچەکە بەختەوەر بووە بەو وێنانە و بە درێژایی کاتیش سەرقاڵ بووە، بە ڕادەیەك ئەو ئاراستەکردنی پرسیار بۆ دایك و باوکی لەبیر کرد.

ئەو شێوازە بیرۆکەیەکی داهێنراو و سوودبەخشە، کە هاندەری منداڵە بۆ پەرەدان بە بەهرەکەی، لە ڕاستییدا شێوازێکی نوێیە و شایەنی تاقیکردنەوەیە.

شێوازە داهێنراوەکە ڕێگەیەکی نوێیە و شایەنی تاقیکردنەوەیە..!

إرسال تعليق