Ads (728x90)

مرۆڤ لە چ کاتێکی ڕۆژدا بەختەوەرە..؟!
زانایان توانیان ئەو کاتە دیاری بکەن کە مرۆڤ لە ماوەی ڕۆژدا زیاتر لە هەموو کاتەکانی دیکە تێیدا هەست بە بەختەوەری دەکات.

ئەوەش پاش ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر (500) هەزار کەس لە دانیشتووانی (48) دەوڵەت.

لە میانی توێژینەوەکەدا ڕوونبووەوە، کە زۆربەی خەڵك لە کاتی بەیانیاندا خۆشییەکانیان لەگەڵ دەوروبەرەکانیان دەبەشنەوە.

زانایان هۆکاری ئەوەشیان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی، کە مرۆڤ لە شەودا حەساوەتەوە و هێزەکەی بۆ گەڕاوەتەوە کە لە ماوەی ڕۆژدا سەرفی کردووە، بەهۆی هیلاکی و ماندووێتیشەوەیە کە لە ماوەی ڕۆژدا مرۆڤ هەست بە بەختەوەری ناکات.

زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە، کە کاتێك مرۆڤ لە بەرەبەیاناندا لە خەو هەڵدەستێتەوە، لە هەموو کات زیاتر کامەرانترە و میزاجی خۆشترە.

إرسال تعليق