Ads (728x90)

ژمارەیەکی ئەفسانەیی بۆ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ
هیچ کەسێك نییە گومانی لە ئاستبەرزی گۆڵکاری مێرنگی "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" هەبێت، ئەو لە ئێستادا لێهاتووترینە لەسەر ئاستی جیهان، چونکە هیچ یاریزانێك ناتوانێت بە هەمان ڕێژەی گۆڵەکانی ئەو گۆڵ تۆمار بکات.

لە یارییەکەی یانەی شاهانە لە بەرامبەر یانەی شالکەی ئەڵمانی لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگ، "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" ژمارەیەکی ئەفسانەیی و پێوانەیی تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکانی لەو پاڵەوانێتییە و بە تەنها لە شەش یاری لەو وەرزەدا گەیاندۆتە یانزە گۆڵ، بەوەش دەبێتە یەکەمین یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا لە شەش یارییدا یانزە گۆڵ تۆمار بکات.

هەروەکو "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" نزیکە لە یەکسانکردنەوەی ژمارەی پێوانەیی گۆڵەکانی "ڕائول گۆنزالێس"، چونکە (10) گۆڵی ماوە بۆ گەیشتن بەو ژمارە پێوانەییە، ئەوەش بۆ یاریزانێکی وەکو "کریستیانۆ ڕۆنالدۆ" زەحمەت نییە، کە گۆڵکردن بۆی وەکو ئاو خواردنەوە بێت.

إرسال تعليق