Ads (728x90)

ئاگاداری منداڵەكانتان بن لە مەترسییەكانی كۆمپیۆتەر و ئامێرە هۆشمەندەکان
لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی هۆشداری دەدات لە مەترسی ئەوەی؛ منداڵ چەند كاتژمێرێكی زۆر لە كاتەكانی بە دیار شاشەكانی كۆمپیۆتەر و ئامێرە ئەلیكتڕۆنییەكان بەسەر ببات، چونكە وەک لیژنەی شارەزایان لە پزیشكانی چاو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا دەڵێن؛ ئەو كارە تووشی نەخۆشی "كورتبینی"ـیان دەكات.

پزیشكانی چاو تێبینی ئەوەیان كردووە؛ كە لە 50 ساڵی ڕابردوودا؛ حاڵەتی "كورتبینی" لەناو ئەمریكییەكان زیاتر بڵاوبووەتەوە، هۆكارەكەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ كاركردن لە نزیک شاشەكانی كۆمپیۆتەر و ئامێرە ئەلیكتڕۆنییەكان، لەو دەمەیدا پێویستە مرۆڤ لە هەوای دەرەوەدا سوود لە ڕۆشنایی سروشتی وەربگرێت.

لیژنەیەک؛ كە لە 10 پزیشكی چاو پێكهاتووە لە ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ پزیشكی چاو “AAO"؛ لە دوا كۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا لە “لاس فیگاس“؛ گفتوگۆیان كرد؛ كە زانیارییە پێشكەشكراوەكانیان وەک زانیاری سەرەتایی دانا، كە تێیاندا باس لەوە كراوە؛ كە "كورتبینی" بە نەخۆشی بەربڵاوتر دادەنرێت لەناو ئەو خەڵكانەی لە ناوچە پیشەسازییەكان و شارەكان ژیان بەسەر دەبەن بە بەراورد بە خەڵكی گوندنشین.

إرسال تعليق