Ads (728x90)

زانیاری لەسەر وادەی یادەوەری مەولودی پێغەمبەر
بە پێی پێشبینییە فەلەكناسییەكان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 11/12/2015، یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەبیعی یەكەمە، كە بە مانگی مەولودی پێغەمبەری ئازیزمان حەزرەتی موحەممەد (دخ) ناسراوە.

بە پشتبەستن بەو پێشبینیانە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 23/12/2015، هاوكاتە لەگەڵ لەگەڵ یەكەم ڕۆژی بیرەوەری مەولودی فەخری كائینات، حەزرەتی موحەممەد (دخ).

شایەنی وتنە، كە لەمساڵدا، 2015، بۆ دووەم جارە دیاردەی یادەوەری مەولودی فەخری كائینات ڕوودەدات، كە ئەو دیاردەیەش زۆر دەگمەنە و لە هەر 33 ساڵ جارێک ڕوودەدات، بەوەی لە یەک ساڵ دووجار یادی مەولودی حەزرەت (دخ) بكرێتەوە.

ماوەتەوە بڵێین کە ساڵانە لەگەڵ هاتنی ١٢ـی ڕەبیعی یەکەم، موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بە گشتی و لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بە تایبەت، بە جۆرەها شێواز و مەڕاسیم و ئاهەنگگێڕان، یادەوەری لەدایکبوونی ڕۆشنایی دونیا و ئاخیرەت، پێغەمبەری ئازیزمان حەزرەتی موحەممەد (دخ) دەکەنەوە، بە تەنیا وڵاتی سعودیە نەبێت، کە ئاهەنگگێڕان و یادکردنەوەی ئەو موناسەبە گەورەیە بە بیدعە و داهێنراوێکی خراپ دەزانێت!.

إرسال تعليق