زۆربەی دەنگۆكان باس لەوە دەكەن، كە مۆبایلی سامسۆنگ S7 تا ئاستێكی زۆر هاوشێوەی سامسۆنگ S6 دەبێت لە ڕووی دیزاین و ڕووكاری دەرەوەیدا، زۆربەشیان پێشبینی دەكەن پێش وادەی پێشبینیكراوی خۆی بكەوێتە بازاڕەكانەوە.
هەواڵەكان باس لەوەش دەكەن، كە سامسۆنگ S7 جێگەی میمۆری كاردی بۆ كراوەتەوە بە مەبەستی پشتگیركردن و فراوانكردنی بیرگەی ناوەكی، ئەوەش جیاوازە لە سامسۆنگ S6 كە هیچ میمۆری كاردێک ناخوێنێتەوە.
كۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاندووە، كە مۆبایلە تازەكەی پشتگیریكراوە بە ئامێرێكی هەستەوەری نوێ لە كامێرای دواوە، باس لەوەش دەكرێت كە كۆمپانیا كۆرییەكە پرۆسێسەری جۆری "ئیكسینۆس 8890“ و “كوالكۆم سناب دراگۆن 820“ـی لە تازەترین مۆبایلەكانی بەكارهێناوە.
چاودێران پێشبینی دەكەن بەرهەمە نوێیەكەی سامسۆنگ بازاڕی فرۆشتنی كۆمپانیا كۆرییەكە چالاک بكاتەوە، ئەوەش دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی ڕكابەرەكەی؛ مۆبایلی ئایفۆن؛ بەدەستیهێنا، هەر بۆیەش چاوەڕێ دەكرێت مۆبایلی سامسۆنگ S7 لە دەستپێكی ساڵی نوێی 2016 و بە دیاریكراوی لە 19 ـی مانگی كانونی دووەم بخرێتە بازاڕەكانەوە.
گرینگترین تایبەتمەندییە پێشبینیكراوەكانی گالاكسی:

- پەیكەری مۆبایلەكە جیاوازە لە پەیكەری مۆبایلەكانی پێشوو، كە مۆبایلە تازەكە لە كانزایەكی جیاواز دروستكراوە، كە پشتدەبەستێت بە پارچەكانی كانزای مەگنیسیۆم، ئەوەش وا دەكات كێشی مۆبایلەكە سووكتر بێت و بەرگەی زیاتری گەرمایی بگرێت.
- پاترییەكەی چەسپاوە و دەرناهێندرێت.
- مۆبایلەكە بە دوو جۆر شاشەی جیاواز دەردەچێت، یەكێكیان بە ئەندازەی 6.2 ئینج، ئەوەكەی دیكەیان بە ئەندازەی 5.8 ئینج، كە لانیكەم یەكێكیان پشتگیری تەماشاكردنی ڤیدیۆ بە تەكنەلۆژیای 4K دەكات.
- پێدەچێت كوالێتی شاشەكانی بگاتە 1440-2660 پێكسڵ لە جۆری QHD.
- لەوانەیە شاشەكانی تایبەتمەندیی ClearForce لەخۆبگرێت، كە تایبەتمەندە لەناو جۆرە جیاوازەكانی داگرتنی پەنجە لەسەر شاشە، كە بۆ ئەنجامدانی كارە جیاوازەكان بەكاردێت، وەکو ئەوە لە ئایفۆنە نوێیەكانیشدا هەیە، كە بە تایبەتمەندی ClearForce كار دەكەن.
- هەروەها زۆرێک لە دەنگۆیەكان ئاماژەیان بەوە داوە، كە كۆمپانیای سامسۆنگ پەرە بە جۆرێكی زۆر بەهێزی شاشەكان دەدات، كە ناوی Turtle Glass هەڵدەگرێت، ئەوەش لەبری پشتبەستن بە croning's Gorilla Glass 3.
- زۆرێک لە پێگە تەكنەلۆجییەكان باسیان لەوە كردووە، كە كۆمپانیای سامسۆنگ كامێرای Britecell لە سامسۆنگ S7 بەكاردەهێنێت، كە تایبەتمەندی ئەدایەكی زۆر بەهێزی هەیە لەو كاتانەی ڕووناكی لە ئاستێکی لاوازدا، هەروەكو قەبارەكەی بچووكترە لە سامسۆنگ S6، هەروەها كۆمپانیای سامسۆنگ هەماهەنگی دەكات لەگەڵ كۆمپانیای سۆنی بە ئامانجی بەدەستهێنانی هەستەوەری IMX300، كە تایبەتە بە بە مۆبایلی Xperia Z5، كە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای SONYـیە.
- كوالێتی كامێرای دواوەی سامسۆنگ 16 مێگا پێكسڵە، كامێرای پێشەوەشی 5 مێگا پێكسڵە.
- سیستەمی كارپێكردنی سامسۆنگ بریتییە لە Android Marshmallow.

إرسال تعليق