Ads (728x90)

خراپترین 6 هاوڕێ لەسەر زەوی
هاوڕێی خراپ لەو سەردەمەدا گەڵێك زۆرن، بەڵام ناسینی خراپترین هاوڕێ زۆر زۆر گرنگە، بۆیە بفەرموون با خراپترین 6 هاوڕێ لەسەر زەوی بناسین و خۆمانیان لێ بە دوور بگرین:

یەکەم: مرۆڤێکە لە پێناو بابەتێکی بێسوود و بێبایەخ گاڵتە بە هاوڕێکەی دەکات، لە کاتێکدا ساڵانێکە هاوڕێیەتی کۆیاندەکاتەوە!.

دووەم: مرۆڤێکە بە بەرچاوی خەڵك گاڵتە بە هاوڕێکەی دەکات، لە پێناوی ئەوەی بیانخاتە پێکەنینەوە!.

سێیەم: مرۆڤێکە هەموو شتێکی تۆ بۆ خەڵك دەگوازێتەوە، لە کاتێکدا تۆ متمانەی پێدەکەیت و ئەویش لەو پەنایەوە نهێنییەکانت ئاشکرا دەکات!.

چوارەم: مرۆڤێکە هاوڕێتە، بەڵام لە پشتەوە لێت دەدات و هەمیشە باست دەکات!.

پێنجەم: مرۆڤێکە، هاوڕێیەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دروستدەکات "بەرژەوەندیخوازە"، هەر کاتێك هەستیکرد بە نەمانی بەرژەوەندییەکەی، واز لە هاوڕێیەتی دێنێت، هەر کاتێکیش هەستیکرد بە گەڕانەوەی بەرژەوەندییەکەی، دەبێتەوە دۆستی جاران!.

شەشەم: مرۆڤێکە لەبەر ئەوەی کەسێکی تازەی ناسیووە، هاوڕێکەی دەفرۆشێت!.

بەڕێزان، ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین، بۆمان ڕووندەبێتەوە، کە ئەو جۆرە هاوڕێیەتییانەی لەسەرەوە باسمانکردن، لە سەردەمی ئێستاماندا گەلێك زۆرن، بۆیە با وشیار بین لە هەڵبژاردنی هاوڕێکانمان.

إرسال تعليق