Ads (728x90)

مانای بەکارهێنانی هێمای " C " لە بەرهەمی کۆمپانیاکاندا
بەکارهێنانی هێمای " C " کە کورتکراوەی "COPYRIGHT" ە و، لەسەر دروشمی بەرهەمی کۆمپانیا و پێگە ئەلیکتڕۆنییەکاندا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەو بەرهەمە بە پێی یاسا بۆ کۆمپانیایەك یان لایەنێك پارێزراوە.

بەو واتای ئەوەی، کە ئەو بەرهەمانە مافەکانیان پارێزراوە، ماوەی بەکارهێنانیشیان و ڕێگریکردن لە لاساییکردنەوە و دابەشکردنەوەشیان بەسەر ئەوانی تردا دیاریکراوە، هەندێکجاریش مافەکان ئەوە دەگەیەنن، کە ئەو بەرهەمانە تەنها بۆ کۆمەڵەیەکی دیاریکراو وەکو قوتابی و کۆمپانیاکان بەرهەمهێنراون.

إرسال تعليق